سەرۆک بارزانی و سەلاحەددین بەهائەدین دۆخی ناوخۆی هەرێمیان تاوتوێ کرد

بارەگای بارزانی: لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، 24/5/2026، سەرۆك مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازیی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد و لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و عێراق ئاڵوگۆڕ کراوە.
رۆژی یەکشەممە، 24ـی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد. بەپێی راگەیاندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و عێراق ئاڵوگۆڕ کراوە.
بارەگای بارزانی ڕایگەیاندووە کە لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها رۆشنایی خرایە سەر دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی.
ئەم سەردانەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکی ئەو پارتەدایە بۆ دەربازبوونی هەرێمی کوردستان لە چەقبەستوویی سیاسی و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
سەڵاحەدین بەهائەدین لە درێژەی ئەم هەوڵانەیدا، پێشتر سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردووە.
دەقی راگەیاندراوی بارەگای بارزانی:
رۆژی یەكشەممە 24ی ئایاری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی هەرێم.