شاندی ئیمرالی پەیامێکی دیکەی ئۆجەلان ڕادەگەیەنێت

شاندی ئیمرالی پەیامێکی دیکەی ئۆجەلان ڕادەگەیەنێت

دوایین جار شاندی دەم پارتی لە ڕێکەوتی 27ی ئازاری ئەمساڵدا سەردانی ئیمرالی کردبوو.

شاندی ئیمرالیی دەم پارتی بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە سەردانی دورگەی ئیمرالی کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئایاری 2026، دەم پارتی ڕایگەیاند، شاندەکەیان کە پێکهاتووە لە پەرڤین بوڵدان، میتحەت سانجاڕ و فایک ئۆزگور، سەردانی دوورگەی ئیمرالیان کردووە.

ڕاگەیەندرا کە دوای گەڕانەوەی شاندەکە، سەبارەت بە دیدارەکەی لەگەڵ ئۆجەلان بەیاننامەیەکی نووسراو بڵاودەکرێتەوە.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە 18 مانگە سەرنجی ڕای گشتی لەسەر هەنگاوە یاساییەکانی پرۆسەی چارەسەرکردنە.

دوایین جار شاندی دەم پارتی لە ڕێکەوتی 27ی ئازاری ئەمساڵدا سەردانی ئیمرالی کردبوو و لەگەڵ ئۆجەلان کۆببوەوە. لەو دیدارەدا ئۆجەلان داوای کرد کە پەرلەمانی تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات و چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ پرۆسەی چارەسەرکردن ئامادە بکرێت.

Share