یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به 56 دۆلار و 38 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 56 دۆلار و 45 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به 55 دۆلار و 58 سه‌نت ته‌واوكرد. رۆژی پێنجشەممە له كاتژمێر 9:38 وە نرخه‌كه‌ی به به‌راورد به كاتی داخستن له‌سه‌دا 1.4به‌رزبووەته‌وه و به 56 دۆلار و 38 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به 51 دۆلار و 95 سه‌نت فرۆشرا.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ په‌ره‌دان به ڤاکسیندان دژبه جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له چین ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، هه‌روه‌ها ڤایرۆسه‌كه بووه‌ته هۆی دابه‌زینی خواست له‌سه‌ر نه‌وت ئه‌وه‌یش نرخه‌كه‌ی بۆ كه‌مترین نرخی 13 مانگی رابردوو دابه‌زاندووه.
هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا، بڵاویكرده‌وه كه ستۆكی نه‌وتی خاوی بازرگانی له‌و وڵاته‌دا له هه‌فته‌ی رابردوودا 3.4 ملیۆن به‌رمیل (% 0.8) زیادیكردووه و به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 435 ملیۆن به‌رمیل. ئه‌وه له كاتێكدایه چاوه‌ڕوانی بازاڕ به ئاراسته‌ی زیادبوونی 2.8 ملیۆن به‌رمیل بوو.
دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پۆلێنبه‌ندی گه‌شه‌ی ئابووریی Moody’s، دوێنێ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه درێژه‌كێشانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خواستی له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مكردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یش بووه‌ته هۆی دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی.
باس له‌وه‌یش ده‌كرێت كه ره‌نگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لە نێوان 56 دۆلار و 58 سه‌نت بۆ 56 دۆلار و 85 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له نێوان 56 دۆلار و 31 سه‌نت بۆ 56 دۆلار و چوار سه‌نت بمێنێته‌وه.