یه‌كێتیی ئه‌ورووپا: هێرشه‌كان بۆسه‌ر ئیدلب رابگرن.
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوایكرد سه‌رجه‌م هێرشه‌كان بۆسه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل له شاری ئیدلب-ی سووریا، رابگیرێن.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێف بۆڕێڵ و به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان له كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جانێز لێنارسیس راگه‌یه‌نراوێكی هاوبەشیان له‌باره‌ی دۆخی هه‌نووكه‌یی ئیدلب، بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بانگێشتكراون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی پێویست له‌پێناو گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بگرنه به‌ر و داواكراوه به‌تایبه‌ت له پارێزگارییكردن له سڤیله‌كان، پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش کە له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كاندا له ئیدلب، سه‌دان كه‌سی سڤیل كوژراون و هێرشه‌كان ئه‌و ناوچانه‌ی سڤیله‌كانی لێیه نه‌خۆشخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی مانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، ده‌كه‌نه ئامانج.