ئەنقەرە ژماره‌یه‌كی دیکە زرێپۆش بۆ خاڵه‌كانی چاودێری سه‌ربازانی تورك له ئیدلب ره‌وانه دەکات
بەپێی زانیاریی ئاژانسەکانی هەوال لە تورکیا ڕۆژی شەممە 8-2-2020 سوپای توركیا ژماره‌یه‌ك زرێپۆشی دیکەی بۆ خاڵه‌كانی چاودێری سه‌ربازانی تورك له ئیدلب ره‌وانه كردووە.
زرێپۆشه‌كان كه له یه‌كه جیاوازه‌كانی توركیاوه ره‌وانه كرابوون، گه‌یشتنه قه‌زای ره‌یحانلی له پارێزگای هاتای و لەوێ بارهه‌ڵگره‌كان هێندرانه خواره‌وه.
بەپێی سەرچاوەکان دواتر له ژێر چاودێری ئه‌منی توندوتۆڵدا زرێپۆشه‌كان به‌ره‌و خاڵه‌كانی چاودێری له ئیدلب به‌ڕێ كه‌وتن.