ئەنقەرە: لەبەرانبەر هەر هێرشێکدا بۆ سەر خاڵه‌كانی چاودێری ئیدلب، توندترین پەرچەکردارمان دەبێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر خاڵه‌كانی چاودێری سوپای توركیا له ئیدلب، له میانی به‌رگری ره‌وادا به توندترین شێوه وه‌ڵامی هێرشه‌كه ده‌درێته‌وه.
تورکیا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له خاڵه‌كانی چاودێری ئیدلب ئه‌ركدار كراون ئامێر و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی پێویستیان پێیه تاكو خۆیان بپارێزن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: “ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له خاڵه‌كانی چاودێری ئیدلب ئه‌ركدار كراون ئامێر و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی پێویستیان پێیه تاكو خۆیان بپارێزن. له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر خاڵه‌كانی چاودێری سوپای توركیا له ئیدلب، له میانی به‌رگری ره‌وادا به توندترین شێوه وه‌ڵامی هێرشه‌كه ده‌درێته‌وه”.