بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی فرۆشتنه‌كه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن، پێویسته كۆنگرێسی له ماوه‌ی 30 رۆژدا لاری نه‌بێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی لەسەر ئەوەی کە 200 مووشه‌كی كه‌شتی شكێن كه نرخه‌كه‌یان 990 ملیۆن دۆلاره، به ئوسترالیا بفرۆشێت.
ئاژانسی هاوئاهەنگی ئاسایشی پینتاگۆن رایگه‌یاند: “وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه بۆ فرۆشتنی 200 مووشه‌كی دوورمه‌ودای كه‌شتی شكێنی جۆری AGM-158C و پێداویستییه‌كانیان كه نرخه‌كه‌یان 990 ملیۆن دۆلاره به ئوسترالیا. كۆنگرێسیش له‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه”.
بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی فرۆشتنه‌كه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن، پێویسته كۆنگرێسی ئه‌مریكا له ماوه‌ی 30 رۆژدا لاری نه‌بێت له‌و پرۆسه‌یه.