تورکیا هێزی کۆماندۆ رەوانەی ئیدلەب دەکات

تورکیا هێزی زیاتر رەوانەی ئیدلەب دەکات

“ئەنقەرە هێز دژی ئەو لایەنانە بەکاردێنێت کە ئاگربەست لە ئیدلەب پیشێل دەکەن.”

سوپای توركیا هێزی پشتیوانی كۆماندۆی ره‌وانه‌ی خاڵه‌كانی چاودێری له‌ ئیدلب دەکات و هاوکات وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە هەڕەشە لە سوریا دەکات.

بە پێی راپۆرتێکی ئاژانسی ئانادۆل، سوپای تورکیا هێزی کۆماندۆی رەوانەی ئیدلەب کردووەو ئاشکاریکردووە کە هێزه‌كانی كۆماندۆ كه‌ له‌ یه‌كه‌ جۆراوجۆره‌كانی توركیاوه‌ ره‌وانه‌ی‌ شارۆچكه‌ی رێحانڵی سه‌ربه‌ پارێزگای هاتای كراون و دواتر به‌ زرێپۆش به‌ره‌و یه‌كه‌كانی سه‌ر سنوور به‌ڕێكه‌وتن.

هاوکات خلووسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە برۆکسێل رایگەیاند، بە مەبەستی درێژەدان بە ئەرکی پاراستنی ئاگربەست لە پارێزگای ئیدلەب، وڵاتەکەی هێزی پشتیوانی سەربازی زیاتر ڕەوانەی بنکەکانی خۆی دەکات.

بە گوتەی خلوسی ئاکار حکوومەتی ئەنقەرە بڕیاریداوە هێز دژی ئەو لایەنانە بەکاربێنێت کە ئاگربەست لە ئیدلیب پیشێل دەکات.

ریژیمی سوریا لە دژی ئەم هەنگاوەی تورکیایە بۆ ناردنی هێزی زیاتری لەشکری تورکیا بۆ ناو وڵاتەکەی و بە دەستدرێژیـیەکی ئاشکرا بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی دادەنێت.

پوستێن ھەمان بەش