مەسروور بارزانی سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان داواکارییەک لە لاڤرۆڤ دەکات

مەسروور بارزانی سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان داواکارییەک لە لاڤرۆڤ دەکات

سێرگی لاڤرۆڤ: رووسیا پشتیوانی لە مافەکانی گەلی کورد لە ناوچەکە دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا داوا لە حکوومەتی مۆسکۆ دەکات رۆڵی گرنگی خۆی لە سەقامگیربوونی دۆخی سووریا و رێزگرتن لە مافەکانی گشت پێکهاتەکان و لە نێویشیاندا گەلی کورد بگێڕێت.

بەپیێ راگەیەندراویکی سەرۆکایەتی حکوومەتی هەریمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 15/2/2020 مەسرور بازرانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا کرا.

وەزیری دەرەوەی روسیا ئاماژەی بەوەدا کە رووسیا پشتیوانی لە مافەکانی گەلی کورد لە ناوچەکە دەکات. گوتیشی دەمانەوێت دۆخی عێراق ئارام و سەقامگیر بێت و رێگە لە چالاکبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بگیرێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگی هێوربوونی دۆخی ناوچەکە بە تایبەتی سوریا کردەوە و داواشی لە رووسیا کرد رۆڵی گرنگی خۆی لە سەقامگیربوونی دۆخی سووریا و رێزگرتن لە مافەکانی گشت پێکهاتەکان و لە نێویشیاندا گەلی کورد بگێڕێت.

پوستێن ھەمان بەش