ئه‌مه‌ریكا: “كوردستان هاوپەیمانی ستراتجیە”

ئه‌مه‌ریكا:"كوردستان هاوپەیمانی ستراتجیە"

وەزیری بەرگری ئەمەریکا: بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردن و راهێنانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دریژەی چاوپێکەوتنەکانیدا لە پەراویزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەل وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆ دەبیتەوە، مارک ئیسپەر پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هیزی پێشمەرگەو درێژەدان بە راهێنانی هیزی پیشمەرگەی کوردستان دووپات دەکاتەوەو سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی باشووری کوردستانیش کاریگەریی هاوپەیمانیتی واشینگتۆن و هەولێر لەسەر ئاسایشی ناوچەکە بە گرینگ وەسف دەکات.

ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێم سەبارەت بەم دیدارە رایگەیاندووە:

رۆژی شەممە 15/2/2020 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوی کرا.

وەزیری بەرگری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان هاپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکە، گوتیشی ئێمە لە پشتیوانیکردن و راهێنانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش بەردەوام دەبین.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانێتی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.

پوستێن ھەمان بەش