دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە

دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە

وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا: “هەرێمی کوردستان نموونەیەکی گەشی دەسەڵاتدارییە لە عێراقدا.”

لە درێژەی چاوپێکەوتنەکانیدا لە پەراویزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی باشووری کوردستان، لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبۆوە. لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەبارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا.

مالپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:

رۆژی یەکشەممە 16/2/2020  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن پێشوازیی لە نیلس ئانن وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەبارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا.

وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە ستایشی سەقامگیریی و گەشەسەندنی ئەزموونی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی هەرێمی کوردستان نموونەیەکی گەشی دەسەڵاتدارییە لە عێراقدا.

لە کۆبوونەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.

پوستێن ھەمان بەش