شاسوار عەبدولواحید لەخواردنی پارەی خەڵکەوە بۆ خواردنی سەری خەڵک

شاسوار عەبدولواحید لەخواردنی پارەی خەڵکەوە بۆ خواردنی سەری خەڵک

شاسوار بۆ ئەوەی پرۆژەی چاکسازی سەرنەگرێت 51 ملیۆن دۆلار قەرزی حکوومەت نەداتەوە، هەوڵی تێکدانی رەوشەکە دەدات.

جۆرە بازرگانهایەک لە هەرێمی باشووری کوردستاندا پەیدا بوون کە زۆربەیان لەسەر خەڵکی هەژار و کەم دەرامەت توانیویانە دەووڵەمەند ببن. ئەو بازرگانانە یاساکانی حکوومەتی باشوور و قەیرانی ساڵانی جەنگی دژ بە داعشیان لە بەرژەوەندی خۆیاندا بەکارهێناوەو بە واتایەکی دیکە “ئەو جۆرە بازرگانانە سواری خەمی خەڵک بوون و دواتر خەڵکی هەژار و حکوومەتیان ئیستیغلال کردووە.”

سەرچاوەکانی دارکا مازی لە باشووری کوردستان، راپۆرتێکیان لەسەر رەوشی ناوخۆ و رەوشی خەڵک ناردووە، ئەو راپۆرتە باسی مژاری قەیرانی غاز و کاردانەوەی جیبەجێکردنی پرۆژەی چاکسازیی دەکات. هەروەها باس لەوە دەکات کە ئەو بەشە لە بازرگانەکان بە چ شێوەیەک یاریی بە هەستی خەڵکی هەژار دەکەن.

شاسوار عەبدولواحید، بازرگانی هەست و سۆزی هەژاران

شاسوار عەبدولواحید کوردی باشووری کوردستانە، خۆی بە بیزنیسمان، سیاسەتوان و میدیاکار دەناسێنێت. کەناڵی ئاسمانیی “NRT”ی لە سلێمانی لەژێر ناوی کۆمپانیای نالیا دامەزراندووە. هەروەها هێندێ پرۆژەی بازرگانی دیکەی وەک چاڤی لاند لە سلێمانی هەیە.

شاسوار عەبدولواحید تەمەنی 41 ساڵە، لە ساڵی 2017دا دژایەتی خۆی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە ئاشکرا راگەیاند و سەرۆکایەتی بزووتنەوەیەکی بە ناوی “نا”ی بۆ دژایەتی ریفراندۆم کرد.

لە هەمان ساڵدا جووڵانەوەیەکی سیاسیی بەناوی “نەوەی نوێ” دامەزراند و لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بەشداریی کرد. شاسوار عەبدولواحید لە دەسپێکی دەرکەوتنیدا لە ساحەی بازرگانی و دواتریش ساحەی سیاسی لە هەرێمی باشووری کوردستاندا، پرسیاری زۆری لەسەر بوو، هیچ کەس و لایەنێک نەیدەزانی ئەو کەی و بە چ شێوەیەک ئاوا دەوڵەمەند بووە.

شاسوار عەبدولواحید سەرەتای چالاکییە بازرگانییەکانی بە فێڵ کردن لە خەڵکی هەژار دەست پێکردووە

سەرچاوەکانی دارکا مازی لە باشووری کوردستان، هێندێک زانیارییان لەسەر شاسوار عەبدولواحید دەست خستوون. بە پێی ئەو زانیاریانە، شاسوار عەبدولواحید سەرەتای چالاکییە بازرگانییەکانی بە فێڵ کردن لە خەڵکی هەژار دەست پێکردووە. کاتیک کە لە رێگای پرۆژەی “چاڤی لاند”ـەوە پارەیەکی زۆری لە خەڵکی هەژار و کرێچی وەرگرتبوو کە زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار بوو، ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەو پارەیەی بۆ خاوەنەکانی نەگەڕاندۆتەوە.

هەروەها لەلایەکی دیکەوە شاسوار عەبدولواحید تەنها فێڵی لە خەڵکی هەژار و ئاسایی نەکردووە، بەڵکوو حکوومەتی هەرێمی باشووری کوردستانیش لە فێڵەکانی شاسوار بێبەریی نەبووە. بۆ ماوەی چەند ساڵێکە لە رێگای دوکتور بەرهەم ساڵحەوە بڕی 51 ملیۆن دۆلار وەکوو قەرز لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی باشوور دراوە بە شاسوار و هیشتا نەگەڕیندراوەتەوە بۆ سندووقی حکوومەت و هەر لە لای ماوە.

لەبەرچی شاسوار پاش پەسند کرانی پرۆژەی چاکسازی دەیهەویت رەوشەکە تێکبدات؟

پێگەی دارکامازی ئەم پرسیارەی ئاراستەی سەرچاوەیەکی نزیک لە شاسوار عەبدولواحید کرد. ئەگەرچی ئەو سەرچاوەیە بە روونی وەڵامی نەدایەوە بەڵام گوتی: “پرۆژەی چاکسازی کە مانگی رابردوو لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسند کراوە و لە ئێستادا کەوتۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە، چەندین جار شاسوار لایەناکانی ئاگادار کردۆتەوە کە ئەگەر پرۆژەکە جیبەجێ بکرێت ئەوا ئەوان باشووری کوردستان وەکوو مەیدانی ئازادیی عێراق لێدەکەن.”

بەپێی پرۆژەی چاکسازی حکوومەتی هەرێمی باشووری کوردستان پێویستە سەرجەم ئەو قەرزانەی کە لەساڵانی رابردوودا دراون بە بازرگانەکان، بگەڕیندرێنەوە بۆ سندووقی حکوومەت. بەپێی ئامارەکان حکوومەت زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلار قەرزی لەلای بازرگانەکان هەیە و لەو بڕەش 51 ملیۆن دۆلاری لەلای شاسوار عەبدولواحیدە. لەبەر ئەوەی کە شاسوار دەیهەوێ خۆی لە گەڕاندنەوەی قەرزەکەی حکوومەت بدزێتەوە، سیاسەتی تێکدانی رەوشەکەی گرتۆتە بەر و دەیهەوێت بە هاوکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران و دامەزراوەکانی ئەو رێژیمەو و هەروەها ژمارەیەک لە حیزب و لایەنە شیعەکانی عێراق دۆخی باشووری کوردستان بشێوێنێت. بۆ ئەم مەبەستەش لە دوایین هەوڵیدا قەیرانی غاز وەکوو هەلێک دەبینێت و هەوموو هەوڵیک دەدات بۆ ئەوەی موزایەدە بە سەر خەڵکی هەژارەوە بکات.

شاسوار و یاریی 20 لیتری گاز

لە رۆژانی رابردوودا شاسوار عەبدولواحید، تانکەرێک گازی کڕی و لە گەڕەکێکی هەژارنشینی شاری دهۆکدا دابەشی کرد وهەر ماڵەو 20 لیتر گازی پێدان، بەو رێگایەوە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەو لەسەر حیسابی باخەڵی خۆی گاز بەسەر خەڵکدا دابەش دەکات. بەڵام لە ڕاستیدا ئەو گازە و پرۆژە خێرخوازیەکانی دیکە کە شاسوار بانگەشەیان بۆ دەکات، بە پارەی خەڵکی هەژارو حکوومەتەوە بەڕیوە دەچن و ئەو لە هەوڵی ئەوەدایە تا بەو ڕیگایەوە خەڵک فریو بدات.

ئەگەرچی بابەتی شاسوار و 20 لیترە گازەکەی لە سۆشیال میدیادا باسێکی گەرم و گوڕ بوو بەڵام ئەنجامەکەی وەکوو ئەوەی چاوەڕێی دەکرد نەبوو. شاسوار تووشی هیستریا بووە بۆ ئەوەی خۆی لە پێدانەوەی قەرزە 51 ملیۆن دۆلاریەکەی بە حکوومەتی هەرێم بدزێتەوە، هەر بۆیە هەول دەدات جارێکی دیکە سواری خەمی خەڵک بێت و خۆپیشاندان لە هەرێمدا دروست بکات.

“سیاسەتوانێکی قیزەون و بێ ئەخلاق”

سەرچاوەکانی دارکا مازی لە باشووری کوردستان بۆچوونی ژمارەیەک لە کادیرانی حیزبە سیاسیەکانیان وەکوو کادیرانی بزووتنەوەی گۆڕان، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنە ئیسلامیەکان، لەسەر شاسواری سیاسەتمەدار وەرگرتووە ئەو کادیرانە شاسوار بە کەسێکی دوور لە هێڵی کوردایەتی وەسف دەکەن و پێیانوایە هەموو هەوڵەکانی ئەوەیە کەموکووڕییەکانی ناوخۆی هەرێمی باشووری کوردستان بە قازانجی بەرژەوەندیی شەخسیی خۆی بەکار بهینێت. هێندێک بۆچوونی دیکەش هەبوون کە پێیانوابوو: “شاسوار جموجووڵەکانی بۆ ئەوەیە کە ببێتە دارەدەستی وڵاتانی جیران بۆ ئەوەی رەوشی نێوخۆیی هەرێمی کوردستان تێکبدات.” بۆ نموونە وەکوو چۆن ئێران دەستی لە تێکدانی رەوشی باشور و ناوەڕاستی عێراقدا هەیە، شاسوار هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ئەو رۆڵی تێکدەرانە لە هەرێمی باشووری کوردستان بەڕیوە ببات.

لە عیراقدا موقتەدا سەدر هەیە کە فەرمانەکانی ئێران هاوردەی وڵاتەکەی خۆی دەکات و شەقام بە قازانجی خۆی دەبزوێنیت، شاسواریش لە باشووری کوردستان هەوڵ دەدات چاو لە سەدر بکات و پێی وایە خەڵک بەو 20 لیترە گازەی ئەو دێینە سەر شەقام وخۆپیشاندان دەکەن. بەڵام لە راستیدا شاسوار عەمامەی لەسەر نیە و جل و بەرگی کەسایەتییە ئایینیەکانیشی لەبەر نیە. لێرەدا قسەیەکی نەستەقی گەلی باشوورمان وەبیر دێتەوە کە دەڵێت: “مریشكێ چاڤ دا قازێ، قوون لێ بوو گه‌لیێ بازێ”، واتە مریشک هات لاسای قاز بکاتەوەو وەکوو ئەو هێلکەی گەورە بکات بەڵام تووشی کێشە بوو.

بەڵام شتی سەیرتر ئەوەیە کە پاش تەنها 2 ساڵ لە دامەزرانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، هەتا ئیستا 3 قەیرانی گەورە لەو جووڵانەوەیەدا روویداوە. ئەو قەیرانانەش لەبەر بیروبۆچوونە سیاسیەکانی شاسوار نەبوون، بەڵکوو لەسەر کیشە ئەخلاقییەکانی شاسوار روویانداوە. هەر لەو پێوەندیەدا پەرلەمانتاری جووڵانەوەی نەوەی نوێ “شادی نەوزاد” ئاشکرایکرد بەهۆی ئەوەی کە شاسوار هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی لێکردووە، جیابوونەوەی خۆی لە جووڵانەوەکە راگەیاند. دواتر ژمارەیەکی دیکە لە پەرلەمانتارانی سەر بەو جووڵانەوەیە دەستیان لە چالاکیی لەناو نەوەی نوێدا هڵگرت. لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێت کە لە حاڵێکدا شاسوار عەبدولواحید ناتوانێت نامووس و کەرامەتی کادیرەکانی جووڵانەوەکەی خۆی و تەنانەت بنەماڵەکەی خۆشی (سروە عەبدولواحیدی خۆشکی” بپارێزێت، چۆن دەتوانێت پارێزگاری لە شەرەف و کەرامەتی نەتەوەی کورد بکات؟

شاسوار و قۆناخی دووەمی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر

پاش بڕیاردانی باشووری کوردستان لەسە ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان، لەلایەن دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان بە توندی دژایەتی کرا و زۆر پیلانی جۆراوجۆریان بۆ لەبار بردنی بەڕیوە برد. بەڵام هیچ یەک لەو پیلانانە سەریان نەگرت. لە 16ی ئۆکتۆبەری سالی 2017دا واتە تەنها 20 رۆژ پاش ریفراندۆم، دەوڵەتانی داگیرکەر، بەتایبەتی ئێران و عێراق و تورکیا، هەموو هەوڵی خۆیان خستە گەر بۆ ئەوەی لەژێر ناوی جۆراوجۆردا، قەوارەی سیاسیی باشووری کوردستان لەناو ببەن. بەڵام لەو هەوڵانەشیاندا نەیتوانی بەو جۆرەی کە خۆیان دەیانەویست سەرکەوتوو بن. ئەگەرچی لە رێگای هێندێ بەکرێگیراوی خۆیان لە کوردستان کە دواتر ناوی “گرووپی کاڵفام”یان لەسەر دانرا، 50٪ لە خاکی باشووری کوردستانیان بە دوژمنان فرۆشت و کەرکووک سەرلەنوێ داگیر کرایەوە، بەڵام لە راستیدا دوژمنانی گەلی کورد دەیانەویست بە هاوکاری لەگەڵ خیانەتکارانی کاڵفامی باشووری کوردستان، قەوارەی هەرێمی کوردستان بەتەواوی لەناو ببەن و شتێک بەناوی هەرێمی کوردستان نەهیڵن. بەخۆشیەوە بەرخۆدانی پێشمەرگەکانی کوردستان لە مەحموودیە و سحێلا و پردێ ئەو پیلانانەی داگیرکەرانی کردە بڵقی سەرئاو.

لە ئیستاشدا دەوڵەتانی دوژمنی کوردستان بە کەڵکئاژۆ وەرگرتن لە خراپیی بارودۆخی ئابووریی باشووری کوردستان ـ کە لە راستیدا خودی ئەم رەوشە خراپە ئابووریەش بەهۆی سیاسەتە دوژمنکارانەکانی ئەو وڵاتانەوە دروست بوون ـ  دەیانهەوێ پیلانەکانی قۆناخی دووەمی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر بۆ لەناو بردنی قەوارەی سیاسی باشووری کوردستان جیبەجێ بکەن. رووداوەکان و بەڵگەکان دەریدەخەن کە بۆ داگیرکەرانی کوردستان دەیانەوێ پیلانەکەیان لە رێگای شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێیەوە جێبەجێ بکەن. شاسوار کە خۆی بە خەمخۆری خەڵک و ئوپۆزیسیۆنی حکوومەتی هەرێم دەناسێنێت لە راستیدا بەکرێگیراوی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان و یەکێک لە خائینانی 16ی ئۆکتۆبەرەو بانگەواز دەکات بۆ خۆپیشاندان دژ بە حکوومەتی هەرێم بۆ ئەوەی رەوشی هەرێم ئالۆز بکات و رێگا نەدات پرۆژەی چاکسازی جێبەجێ بکرێت، هاوکات ئەو ئاڵۆزیانەش داپۆشێت کە لە ناو یەکیتی نیشتمانیدا دوای کۆنگرەی ئەو حیزبە دروست بوون.

پێگەی دارکا مازی لە بەشی دووهەمی ئەم مژارەدا:

“وردەکاریی کۆبوونەوەکانی شاسوار عەبدولواحید و خۆشکەکەی سروە عەبدولواحید لەگەڵ حکوومەتی عێراق و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و رێکەوتنی قێزەونی نێوانیان بڵاو دەکاتەوە.”

لەگەڵمان بن…

پوستێن ھەمان بەش