داهاتی نەوتی عێراق 60٪ دابەزیوە

داهاتی نەوتی عێراق 60٪ دابەزیوە

بەپێی ئامارەکان، 93٪ لە داهاتی گشتیی بوودجەی عێراق لە رێگای هەناردەکردنی نەوتەوە دابین دەکرێت.

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی عێراق لە بازاڕە جیهانیەکاندا بۆ ژێر 30 دۆلار دابەزیوە و ئەمەش وایکردووە کە داهاتی ئەم وڵاتە لە فرۆشتنی نەوت بە ڕێژەی 60٪ داکشان بەخۆیەوە ببینێت.

مەزهەر محەممەد ساڵح راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە لیدوانێکدا بۆ رۆژنامەی “ئەلسەباح” رایگەیاند: 98٪ دراوی بیانی لە عێراق و 93٪ لە داهاتی گشتیی بوودجەی ئەم وڵاتە لە رێگای هەناردەکردنی نەوتەوە دابین دەکرێت.

مەزهەر محەممەد پێیوایە کە دابەزینی نرخی نەوت و کەمبوونەوەی بەرچاوی داهاتی عێراق لە فروشتنی نەوت، شۆکێکی گەورەی لە پەیکەری ئابووری ئەم وڵاتە داوەو جەخت دەکاتەوە کە پیویستە لەم بارودۆخەدا بەشیوەیەکی ژیرانە هاوسەنگی لەنێوان داهات و خەرجیەکاندا بکرێت.

لە 24ی مانگی رابردووەوە عێراق بە فەرمی یەکەم تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکیدا تۆمار کرد.

بەپێی ئامارەکان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر بەرهەمی خۆماڵی و ئابووری عێراق بە گشتی داناوە.

پوستێن ھەمان بەش