کۆرۆنا لە عێراق / 6 حاڵەتی دیکە تۆمار کرا

کۆرۆنا لە عێراق / 6 حاڵەتی دیکە تۆمار کرا

ژمارەی تووشبووان بەرزبوویەوە بۆ 164 کەس کە تا ئێستا 12 کەسیان گیانیان لەدەستداوەو 43 کەسیش چاکبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند ئەمڕۆ 6 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەو وڵاتە تۆمار کراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18/3/2020، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لەمیانی ئەنجامدانی پکشنین بۆ 105 حاڵەتی گوماناوی دەرکەوتووە کە شەش حاڵەت پۆزەتیڤ بوون.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، ئەو 6 حاڵەتەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، 5 کەسیان لە بەری رەسافەی شاری بەغداد و حاڵەتەکەی دیکەشی لە پارێزگای دیالە تۆمارکراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) لە بەسرە تۆمارکراوە.

بەمەش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بەرزبوویەوە بۆ 164 کەس کە تا ئێستا 43 کەسیان چاکبوونەتەوە و 12 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

پوستێن ھەمان بەش