کۆرۆنا لە ئێران /  مەرگی 2000 تا 2700 کەس

کۆرۆنا لە ئێران /  مەرگی 2000 تا 2700 کەس

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا 24 هەزار کەسی تێپەڕاند.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە دوایین ئاماریدا رایدەگەیەنێت لە 24 کاتژمێری رابردوودا 122 کەسی دیکە لە ئێراندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەپێی ئەم ئامارانە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە لە 25 هەزار کەس نزیک بووەتەوە.

کیانووش جیهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ سێ شەممە 24/3/2020 رایگەیاندا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا یەک هەزار و 726 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا تۆمار کراوەو بەمەش ژمارەی تووشبووان بۆ 24 هەزار و 811 کەس بەرز بۆتەوە.

بە وتەی جیهانپوور لەو ماوەیەدا 122 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوەو ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسەکە بۆ یەک هەزارو 934 کەس بەرز بۆتەوە. هەواڵدەریە ناحکومیە فارسیەکان، باس لە مەرگی لانیکەم 2703 کەس لە دانیشتووانی ئێران بەهۆی کۆرۆناوە دەکەن.

پوستێن ھەمان بەش