کۆرۆنا لە جیهان / نزیکەی 400 هەزار تووشبوو

کۆرۆنا لە جیهان / نزیکەی 400 هەزار تووشبوو

نزیکەی 17 هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوەو تەندروستی جیهانی هۆشداریی دەدات

بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا لە 400 هەزار کەس نزیک دەبێتەوەو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی بەرزبوونەوەی توشبوون و مردنی زیاتریش دەکات، هاوکات وڵاتی چین رایدەگەیەنێت کە بەرەبەرە کەرەنتین هەڵدەگرێت.

ئاژانسی بی بی سی ئەمڕۆ سێشەممە 24/3/2020، بە پشت بەستن بە ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون گەیشتوونەتە نزیکەی 400 هەزار کەس و لەو ژمارەیەش نزیکەی 17 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی voa لە زمانی وتەبێژێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە رایدەگەیەنێت: پێشبینی دەکرێت ئاماری توشبووەکان و مردنیش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لەسەر ئاستی جیهانی بە ئەندازەیەکی بەرچاو زیادبکات ، کاتێک ئەو ئامارە جیهانیە لە درەنگانێکی ئەمرۆدا بڵاو دەکرێتەوە.

دکتۆر مارگرێت هاریس، وتەبێژی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ئامارەکانی شەوی ڕابردوو ئەوەیان نیشانداوە، لە سەدا 85 ی توشبووانی نوێ لە ئەوروپا و لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکادان.

لە وتەکەیدا لە میانەی زانیاریدانی ئاسایی لە نەتەوەیەکگرتوەکان لە ژنێڤ، دکتۆر هاریس ئاماژەی بە تروسکاییەکی هیوا کرد لە ئیتالیادا. ئیتالیا بە چڕی ڤایرۆسەکە گرتوێتیەوە ، ئەمەش دوای دوو ڕۆژ لە دابەزینێکی کەم لە ژمارەی حاڵەتە نوێیەکان و مەرگی ئاکامی نەخۆشییەکە و گوتیشی ئەم کەمبوونەوەیە پێویستی بە چاودێریکردنە.

هاوکات بەرپرسانی حکوومەتی چین وەکوو سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایدەگەیەنن کە بەرە بەرە کەرەنتین هەڵدەگرن و ژیان و چالاکی لە شارەکانی ئەو وڵاتەدا دەگەڕێنەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆیان. بەرپرسانی پەکین ئاشکرایان کردووە کە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 78 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا تۆمار کراون کە سەرجەمیان لە وڵاتانی دیکەوە هاتوونەتە چین و هیچ حاڵەتێکی نێوخۆییان نەبووە.

پوستێن ھەمان بەش