کۆرۆنا لە ئەمەریکا ژیانی 2هەزار کەسی ئەستاندووە

کۆرۆنا لە ئەمەریکا ژیانی 2هەزار کەسی ئەستاند

ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئەمەریکا لە رۆژی چوارشەممەی حەوتووی رابردووەوە هەتا ئێستا 2 قات زیادی کردووە

سەرچاوە فەرمییەکانی ئەمەریکا شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە 28 لەسەر 29ی ئاداری 2020 رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە هەتا ئێستا 2000 کەسی تێپەڕاندووە.

بەپێی دوایین ئامارەکانی زانکۆی جۆن هاپکینز کە شەوی رابردوو رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە 2000 کەسی تێپەر کردووەو ژمارەی تووشبووانیش سەرەوەی 120 هەزار کەسی تێپەڕ کردووە.

بەپێی ئەم ئامارانە 121 هەزار و 117 کەسیش بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە تووشبوون و لەو ژمارەیە  2200 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەو ئامارانە ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئەمەریکا لە رۆژی چوارشەممەی حەوتووی رابردووەوە هەتا ئێستا 2 قات زیادی کردووە بەڵام سەرەڕای ئەوەش رێژەی گیان لەدەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمەریکا بەراورد بە وڵاتانی دیکەی بەتایبەت ئیتالیا، ئیسپانیا و ئیران زۆر کەمترە.

پوستێن ھەمان بەش