کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان / 12 حالەتی نوی تۆمار کرا

کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان / 12 حالەتی نوی تۆمار کرا

کۆی گشتی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 162 تووشبوو،  لەنێویاندا 2 مردن هەیە و 57 نەخۆش چاکبووەتەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 31/3/2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (33)ی خۆیدا تایبه‌ت به‌ ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا، ئاشکرایکرد کە له ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 12 حاڵه‌تی نوێی تووشبووی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراون.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی بەم چەشنەیە:

راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی ـ ژمارە (33)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەرەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە رۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1- کەرەنتین:

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (5503) هاووڵاتی بوون لە (36) شوێنی جیاواز، لە ئێستا دا تەنها (1092) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (133) لە هەولێر، (127) لە سلێمانی، (751) لە دهۆك، (50) لە هەڵەبجە، (31) لە راپەڕین و (4411) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە (24) کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (29) هاووڵاتی.

2- پشكنین:

لەماوەی (24) کاتژمێری رابردوو (607) پشکنین ئەنجام دراوە، (395) هەولێر، (111) سلێمانی، (101) دهۆك.

دەرەنجام (12) تووشبووی نوێ تۆمارکرا و بەم شێوەیەی خوارەوە:-

* پارێزگای هەولێر: (1) پۆزەتیڤ، کە ئافرەتێکی تەمەن (22) ساڵ و بەرکەوتووی تووشبووەکەی ناحیەی خەلیفانە.

* پارێزگای سلێمانی: (5) پۆزەتیڤ، (4) لە ناو شاری سلێمانی، پیاوێك تەمەن (25) ساڵ کە پێشینەی گەشتی هەیە، (3) ئافرەت تەمەنیان (46)، (27)، (25) ساڵ کە تەنها دوویان بەرکەوتەن، و پیاوێك لە قەزای دەربەندیخان تەمەن (37) ساڵ کە بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.

* پارێزگای هەڵەبجە (6) پۆزەتیڤ، کە (2) پیاو تەمەنیان (73)، (58) ساڵ، (2) ئافرەت تەمەنیان (75)، (39) ساڵ، (2)منداڵ تەمەنیان (5) ساڵ کە بەرکەوتەی تووشبووەکەی پێشوون.

3- ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (162) تووشبوو،  لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (57) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

  31ی ئازاری2020

پوستێن ھەمان بەش