ناسا 12 هەزار کەس دەباتە سەر مانگ

ناسا 12 هەزار کەس دەباتە سەر مانگ

هاوینی ساڵی 2021 ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەندرێت کە بۆ گەشتە ئاسمانیەکە هەڵبژێردراون، گەشتەکە ساڵی 2024 دەست پێدەکات

زیاتر لە 12 هەزار کەس داواکارییەکانیان سەبارەت بە گەشت کردن بۆ سەر مانگ، ئاراستەی ئاژانسی “ناسا” کردووەو چاوەڕوان دەکرێت گەشتەکان لەساڵی 2024دا دەست پێ بکەن.

ئاژانسی “ناسا”ی ئەمەریکا ئەمڕۆ پێنج شەممە 2/4/2020 رایگەیاند لەچوارچێوەی بەرنامەی ئارتەمیسدا، داواکاریی 12 هەزار کەسمان بۆ گەشت کردن بەناو بۆشایی ئاسمان و رۆیشتن بۆ سەر هەسارەی مانگ بەدەست گەیشتووە.

ئاژانسەکە دەستنیشانی کردووە کە پرۆژەی ئارتەمیس لە سەەرەتای ئاداردا دەستی پێکردو هەتا 31ی ئادار بەردەوام بوو. لەو ماوەیەدا زیاتر لە 12 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ بەشداری لەو گەشتە تۆمار کردووە.

جیم برایدنیستاین، یەکێک لە بەرپرسانی ئاژانسی ناسا، لەوبارەوە بە ئاژانسەکانی راگەیاندووە ئەوان لە بەرنامەیاندایە خەڵکی ئاسایی بەشداری گەشتەکانی بۆشایی ئاسمان بکەن و بەوەش خۆشحاڵین کە خەڵکێکی زۆر ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی لەو گەشتەدا بەشدار بن.

پرۆژەی ئارتەمیس لە هاوینی ساڵی 2021دا ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەنێت کە بۆ گەشت کردن لە بۆشایی ئاسمان و رۆیشتن بۆ هەسارەی مانگ هەڵدەبژێردرێن. بڕیارە گەشتەکە لە ساڵی 2024ـەوە دەست پی بکات.

پوستێن ھەمان بەش