نرخی نەوت 10٪ هەڵدەکشێ

نرخی نەوت 10٪ هەڵدەکشێ

رۆس نەوت: کەمکردنەوەی 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا لەلایەن ئۆپیکەوە بازاڕەکان هاوسەنگدەکاتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانیەکاندا بە ڕێژەی 10٪ بەرزبوونەوە تۆمار دەکات و هەر بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 35 دۆلار تێپەڕ دەکات، هاوکات کۆمپانیای رۆس نەوت لەو بڕوایە دایە کە کەمکردنەوەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، بازاڕەکان هاوسەنگ دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/4/2020 وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک و چەند وڵاتێکی دیکە لە گەورە بەرهەمهێنەرانی نەوتی جیهان لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا رێکارەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی دۆخی قەیراناوی بازاڕی نەوتیان تاوتوێ کرد، لە کاردانەوی تایبەت بەم کۆبوونەوەیە نرخی نەوتی لە بازاڕی جیهانیدا 10٪ بەرز بۆوەو هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 35 دۆلار و 50 سەنت مامەڵە کرا.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز نوسیویەتی کۆمپانیای زەبەلاحی روسی بۆ وزە “رۆس نەوت” لەوبڕوایەدایە کە کەمکردنەوەی 10 ملیۆن لە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە رۆژێکدا لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتەوە دەتوانێت بازاڕەکانی نەوت لە جیهاندا هاوسەنگ مبکات و جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرز ببێتەوە.

رۆس نەوت پێشبینی دەکات کەمبوونەوەی خواستی جیهانی بۆ نەوت لەم مانگەدا بگاتە نزمترین ئاستی و لە مانگی داهاتوودا دەست بە بەرزبوونەوە بکاتەوە و داواکاری جیهان بۆ نەوت لەم ساڵدا بگاتە 5 بۆ 7 ملیۆن بەرمیل نەوت لە یەک رۆژدا کە ئەمەش بەراورد بەساڵی پار کەمترە.

کۆمپانیان رێنیسانس کاپیتەڵ رایگەیاندووە رەنگە رۆس نەوت خەرجیەکانی ساڵانەی خۆی بۆ کەمتر لە 700 ملیار رۆبڵ کەم بکاتەوە.

پوستێن ھەمان بەش