راپۆرتی ساڵانەی ئازادیی راگەیاندن لە جیهاندا

راپۆرتی ساڵانەی ئازادیی راگەیاندن لە جیهاندا

وڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان لە ریزی خراپترین وڵاتەکاندان و رەنگی رەشیان وەرگرتووە.

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنور لە راپۆرتێکدا دوایین بارودۆخی ئازادیی رۆژنامەگەریی لە جیهاندا دەخاتەڕوو، وڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان لە ریزی خراپترین وڵاتەکاندان و رەنگی رەشیان وەرگرتووە. رێکخراوەکە هۆشداریی دەدات کە 10 ساڵی داهاتوو، بۆ ئازادی ڕاگەیاندن زۆر دژوار دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 21/4/2020 ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنور ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاو کردەوە، لە راپۆرتەکەدا وڵاتانی جیهان لەسەر بنچینەی ئازادی ڕاگەیاندن پۆلێن کراون. وڵاتانی داگیرکەری کوردستان لە ریزی ئەو وڵاتانەدان کە کە ئازادیی راگەیاندن لە خراپترین دۆخدایە تێیاندا و بارودۆخەکەی بە رەنگی رەش نیشان دراوە.

بەپێی ئەم ریزبەندییە تورکیا لە ریزی 154، عێراق 162، ئێران 173 و سوریا 174 لە 180 وڵاتی جیهان بەئەژمار دێن و لە کۆتایی ریزبەندیەکەدا جێگەیان گرتووە.

ڕێکخراوەکە رایگەیاندووە کە جگە لە ئێران، هەریەک لە وڵاتانی ڕوسیا و چین و هیندستان و فلیپین و ڤیەتنامیش لەشکری چاودێرییان هەیە و تۆڕەکانی سۆشیال میدیا بۆ چەواشەکردن بەکاردەهێنن.

کیستۆڤ دۆڵوار، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنور بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، ئەم قەیرانە تەندروستیەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەری هەڵداوە، کێشە و ئاڵۆزییە ئابووری و سیاسییەکانی زیاتر کردووە و دەرفەتێکی بۆ وڵاتە سەرکوتکەر و دیکتاتۆرەکان رەخساندووە تاوەکوو راگەیاندنی ئازاد زیاتر بخنکێنن و سانسۆری سەریان بەربڵاوتر و تۆختر بکەن.

پوستێن ھەمان بەش