دروستکردنی قارەمانێک لە لاهوور شێخ جەنگی – بەشی یەکەم

لە یەکێتی نیشتمانیدا سەر بوونەتە قاچ و قاچیش بوونەتە سەر

بەشی یەکەم:

کوردەکانی باشوور لەم ماوەیەی دواییدا ناوی “لاهوور جەنگی”یان زۆر گوێ لێ دەبێت. خەڵکی باشوور و بەتایبەت خەڵکی سلێمانی، ساڵانێکی زۆرە کە لاهوور جەنگی دەناسن.  لاهوور جەنگی وەکوو کەسیک کە لە خاڵە گورمرکیەکانی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستاندا دەستی بەسەر داهاتی گومرکەکاندا گرتووە، وەکوو کەسێک کە لەسەر فرۆشتنی کەرکووک لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا رێکەوت و لە کۆمپانیا جۆراوجۆروکان بەرتیلی وەرگرت. لەبواری کەسیەتیشدا وەکوو کەسێکی خۆبەزل زان و کینەیی و لاواز دەناسرێت و ژیانێکی رەنگاوڕەنگی هەیە. بەڵام هێندێک کەس دەیانهەوێ لاهوور شێخ جەنگی بەو پرۆفایلەوە وەکوو کەسێکی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز، قارەمان و یارمەتیدەری رۆژئاوا پیشان بدەن، ئایا راستیی لاهوور شێخ جەنگی کام یەک لەوانەیە؟

لاهوور جەنگی کێیە؟

لاهور شێخ جەنگی لەساڵی 1976دا لە شاری هەولێر لەدایکبووە. ئەویش وەکوو هەموو بنەماڵەی تاڵەبانیەکان، بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئێراندا ژیاوە، گەورە بووە و پەروەردەی خۆی لە بەریتانیا وەرگرتووە. یەکەم ئەرکی ئەو لەناو یەکێتیدا ئەوە بوو کە لەنێوان ساڵی 1999 ـ 2000دا وەکوو نوێنەری یەکێتی لە تورکیا کاری دەکرد. لەو ساڵانەدا پەیوەندیەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی و پەکەکە زۆر ئاڵۆز بوون، ئەو ئاڵۆزیانە لە مانگی ئەیلوولی 2000دا بوو بەهۆی سەرهەڵدانی شەڕیک لە نێوانیاندا کە بۆ ماوی 5 مانگ بەردەوام بوو. لەو شەڕەدا پەکەکە نزیک 250 و یەکێتی نیشتمانیش زیاتر لە 500 کوژراویان هەبوو. لەو کاتەدا پەکەکە بەردەوام باسی لە پەیوەندیەکانی نێوان یەکێتی و تورکیا دەکرد و دەیگوت: “یەکێتی زانیاری هەواڵگری لەسەر پەکەکە دەداتە تورکیا.”

پەیوەندیەکانی لاهوور شێخ جەنگی لەگەڵ تورکیا، بناخەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە وەکوو نوێنەری یەکێتی لەو وڵاتە کاری کردووە. ئەو هێزەی سەر بە تورکیا کە لە سلێمانی جێگیر ببوو (TIT) “تیمی ئیستیخباراتی تورکیا” لەسەردەمی نوێنەرایەتی لاهوور شێخ جەنگی لە تورکیا دامەزرابوو. ساڵی 2000 لاهور ئەرکی کۆکردنەوەی هێزە تایبەتەکانی سەر بە یەکێتی نیشتمانیی پێ سپێردرا بەڵام دواتر لاهوور ئەو هێزەی بۆ بەرژەوەندیە شەخسیەکانی خۆی بەکارهێنا و کەوتە ناو هیندێک تەنزیماتی مافیایی و باجی زۆرەملێی لە خەڵک دەسەند و لەدەرەوەی فەرمانەکانی یەکێتی کاری دەکرد.

خەڵکی سلێمانی بۆخۆیان دەڵێن کاتێک مام جەلال تەندروستییەکی باشی هەبوو، کەسێک پرسیار لە مام دەکات، چەند کوڕت هەیە؟ مام جەلال وەکوو نوکتە لە وەڵامدا دەڵیت: “من کوڕێک و کەرێکم هەیە.”

لەسەر ئەو کارانە مام جەلال راستەوخۆ دەستێوەردانی کرد و ەخنەی توندی لە لاهوور گرت. لەوکاتەوە هەتا ئەودەمەی کە مام جەلال تەندروستی باش بوو و دەسەڵاتی تەواوی بەسەر یەکێتیدا هەبوو، لاهوور جەنگی دەسەڵاتێکی بەرچاوی نەبوو. بەرلەوەی مام جەلال لە ساڵی 2012دا نەخۆش بکەوێت، هەرکەسێک کە لەناو یەکێتیدا بیویستبا پلەکەی خۆی بۆ دزی و گەندەڵی بەکار بینێت، تەنانەت پاڤێل تاڵەبانی کوڕیشی کە ئیستا لەگەڵ لاهوور هاوسەرۆکی یەکێتین، مام جەلال رێگای نەدەدا هیچ پلەیەکی حیزباییان پێ بدرێت. خەڵکی سلێمانی بۆخۆیان دەڵێن کاتێک مام جەلال تەندروستییەکی باشی هەبوو، کەسێک پرسیار لە مام دەکات، چەند کوڕت هەیە؟ مام جەلال وەکوو نوکتە لە وەڵامدا دەڵیت: “من کوڕێک و کەرێکم هەیە.” مەبەستی مام جەلال لە کەرەکە پاڤێڵی کوڕی بووە کە ئێستا، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیە. بە کورتی ئەوکەسانەی کە مام جەلال لە یەکیتیی دوور دەخستنەوە ئێستاکە هاوسەرۆکی یەکێتین.

قاچ بۆتە سەر، سەر بۆتە قاچ

پاش ئەوەی ساڵی 2005، مام جەلال بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق، کاروباری حیزبەکەی پشت گوێ خست و زۆرتر گرنگیی بە کاروباری خۆی وەکوو سەرۆک کۆماری عێراق دا. ئیدی یەکێتی بە کاریزمای مام جالال و لە رێگای هەڤاڵەکانیەوە وەکوو کۆسرەت رەسوول، مەلا بەختیار، شێخ جەعفەر، بەرهەم ساڵح بەڕێوە دەچوو. ئەو ئکیپە لە خەتی یەکیتیدا بڕیاربەدەست بوون، خاوەن مەبدەء بوون و لەرووی هزریشەوە کوردستانی بوون. لەو نێوانەدا “هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد” خۆی وەکوو جیگری مام جەلال دەستبەکار بوو. هێرۆ ئیمتیازاتی بنەماڵەیی و ناوی مام جالال و بنەماڵەکەی وەکوو هەلێک بەکارهێنا بۆ ئەوەی بتوانێ یەکێتی بخاتە بندەستی خۆی. هاوکات لەبواری ئاسایش و ماڵیشدا خۆی کردە بەڕێوەبەری یەکێتی. کادیرە دێرینەکانی یەکێتی لەو کارە زۆر ناڕازی بوون چوونکە هیرۆ نەیتوانی رێکخراوەکە یەکگرتوو بکات بەلکوو کەوتبووە ناو هەلوێستێکی بنەماڵەیی و دەیەویست سەرجەم بڕیارەکانی یەکێتی بۆخۆی بیدات. ئەوەش بووە هۆکار تاوەکوو لەناو یەکێتیدا ناکۆکی سەرهەڵبدات. پێکەوە هەڵنەکردنی ئەو دوو گرووپە، دەرەتانی بۆ سەرهەڵدانی گرووپی سێهەم خوڵقاند و بە هاوکاریی هێندێک لایەن، گرووپێکی سێهەم لەناو یەکێتیدا دروست بوو.

سیستەمی هاوسەرۆکایەتی یەکێتی نیشتمانی لەسەر بنەمای هاوسەنگی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە دامەزرا، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت بڵێت پاڤڵ تاڵەبانی تەنها بە رواڵەت نوێنەرایەتی هێرۆ خان و شاناز دەکات.

لەساڵی 2013دا لاهوور شێخ جەنگی لەناو یەکێتیدا بوو بە بەرپرسی دامەزراوەیەکی زۆر گرینگ کە بە “دەزگای ئەمنی” یان “زانیاری” دەناسرێت. هاوکات براکەی دیکەی بەناوی “پۆڵات شێخ جەنگی” بوو بە بەرپرسی هێزە تایبەتەکان کە پێشتر لاهوور بەرپرسی بوو. ئەرکدار کردنی لاهوور، ئەرکدار کردنێکی سروشتی نەبوو، بەو ئەرکدار کردنە رێکەوتنیکی سیاسی کۆن زیندوو کرایەوە. ئەو گرووپەی کە هێرۆ خان و شاناز ئیبراهیمی خۆشکی سەرپەرشتییان دەکرد واتە بنەماڵەی ئئیبراهیم ئەحمەد کە لەسالی 1975دا یەکێتیان دامەرزاندبوو، پەیمانی ئەوکاتەیان سەرلەنوێ زیندوو کردەوە. ئەم سیستەمەی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی لەسەر بنەمای راگرتنی هاوسەنگی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە دامەزرا، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت بڵێت پاڤڵ تاڵەبانی تەنها بە رواڵەت نوێنەرایەتی هێرۆ خان و شاناز دەکات.

کادیرە کۆنەکان تەسفیە کران

ئەو رێگایەی کە لاهوور بەرەو هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی بڕی، بەهۆی پشتیوانی هێزی ئێرانەوە بوو. ئێران دەیزانی کە ئەو گرووپی کادیرە دێرینەکان هەتا رادەیەک لە پرسە سیاسیەکاندا مەبدەئی نەتەوەییان هەیە. بۆیە ئیران ویستی گرووپێک دامەرزێنێت و هانیان بدات تاوەکوو جێگای ئەو کەسانە بگرنەوەو ئێران بتوانێت رۆژانە پەیوەندییان لەگەڵ بگرێت و بەرزترین پۆستەکانی یەکێتی بەدەستەوە بگرن. ئیران دەیهەوێ کەسی یەکەمی یەکێتی نیشتمانی رۆڵی پارێزگارێکی ئێرانی هەبێت، هەربۆیە گرووپی کادیرە دێرینەکان تەسفیە کران.

ئیرانی ناوی نوێی خستە روو، ئێران ئەو کەسانەی ئەرکدار کرد و چالاکیەکانیان دەستپێکرد. عادل موراد لە بواری سیاسیدا مەلا بەختیاری بێ باندۆر کرد. لە هەولێریش کەسێک وەکوو ئارێز عەبدوڵلا بۆ جێگرەوەی کۆسرەت رەسووڵ هاتە مەیدان. هاوکات ئالا تاڵەبانی وەکوو ژیستێکی سیاسی پێش خست. وەستا رەسوول و دوکتۆر خەسرەو گوڵ دوورخستنەوەی کادیرە کۆنەکانیان لە مەلا بەختیار گرتە ئەستۆ، شاناز ئیبراهیمیش وەکوو چاودێریک ئەرکدار کرا. لەم دۆخەدا بێگومان لاهوور شیخ جەنگی لەبەر پاشناوی خۆی و لاو بوونی و ئەو هێزە ئابووری و سەربازیەی کە لەبەردەستیدا بوو، گرنگی خۆی هەبوو.

کاریگەریی پەکەکە لەسەر لاهوور شیخ جەنگی

لە راستیدا یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی 2012دا دەڕبێکی گەورەی خواردبوو و بەدەور خۆیدا دەسووڕایەوە. ئێران دەیەویست بە دەستی ئەو کەسانەی کە لەسەرەوە باسیان لێوە کرا، جارێکی دیکە سەرلەنوێ یەکێتی رێک بخاتەوە. بۆ وەسەریەکخستنەوەی یەکێتی، ئێران پەکەکە و جەمیل بایکیشی ئەرکدار کرد بۆ ئەوەی گرووپی ئیرانی ناو یەکێتی، بەهێز بکرێت. جەمیل بایک هەوڵێکی زۆری دا، بەتایبەت ئەوەی کە لاهوور شیخ جەنگیی لەناو یەکێتیدا کردە خاوەن هێز، جەمیل بایک بوو. خیانەتی رادەستکردنەوەی کەرکووک بە عێراق، جەمیل بایک و لاهوور شێخ جەنگی پێکەوە بەڕێوەیان برد. پەکەکە ئەو هێزەی خۆی کە لە داقوق و توزخورماتوو جێگیری کردبوون، 5 ساعەت بەر لە هێرشەکان لەگەڵ هێزەکانی یەکێتیدا کشاندنیەوە. خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ی گرووپی لاهوور شیخ جەنگی و پاڤێل تاڵەبانی  لە مێژووی کوردستاندا خیانەتیکی زۆر پیس و قێزەون و پڕ ئازار بوو.

4 رۆژ بەر لە خیانەتەکەی کەرکووک، قاسم سلیمانی بە بیانووی سەردانی کردنی مام جەلال، هاتە سلێمانی و لەگەڵ یەکێتی و پەکەکە کۆبوونەوەیەکی ساز کرد. لەو کۆبوونەوەیەدا لەلایەن یەکێتیەوە لاهور شێخ جەنگی، وەستا رەسوول و دکتۆر خەسرەو بەشدار بوون. لە لایەن پەکەکەشەوە هەریەک لە رەزا ئاڵتوون ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە و “دەمهات عەگید” (سەییتخان ئایاز) ئەندامی کۆمیتەی دیبلۆماسی پەکەکە ـ کە لە 23/10/2019 لە سلێمانی و لە چیای ئەزمەر بوو بە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا و گیانی لەدەستدا ـ بەشدار بوون. لەو دانیشتنەدا پیلانەکانی تایبەت بە داهاتووی باشووری کوردستان داڕێژران. شنگال و مەخمور و چۆنیەتی هاتووچۆ لەنێوان هێزەکاندا و پەیوەندیی لەگەڵ رۆژئاوا  هەموویان لەو دانیشتنەدا دیاری کران. یەعنی ئەو لایەنانەی سوودمەند بوون لە دژایەتیکردنی پارتی و بنەماڵەی بارزانی، کۆمپانیایەکی ستراتجیان لەسەر قەدەرێکی هاوبەش دامەرزاند.

لەو کاتەدا کە کوردەکان ریفراندۆمیان بەڕیوە برد واتە لە 25/9/2017دا، لاهوور جەنگی و تاقمەکەی بە فڕۆکەیەکی “کاربوو”ی بارهەڵگر کە هیچ کورسیەکی بۆ دانیشتن تێدا نیە، سەردانی بەغدایان کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆ ببنەوە. خۆیان وێنەیەکی ئەو سەردانەیان لە سۆشیال میدیادا بڵاو کردەوە، ئەو وێنەیە لە راستیدا وێنەی خیانەت بوو.

پوستێن ھەمان بەش