دەستی ئێران لەپشت تیرۆرەکەی هیشام هاشمی

هیشام هاشمی

هاشمی چەند كاتژمێرێك بەر لە تیرۆركرانی، لەلایەن حیزبوڵاوە هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە، کە بە گرووپێکی سەر بە  ئیران دەناسرێت

بەپیی راپۆرتێکی ڕۆژنامەی “گاردیەن”ی ئینگلیزی ماوەیەکی کەم بەر لە تیرۆر کردنی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری بیری توندرەوی و گرووپە تیروریستیەکان، لەلایەن میلیشیای “حیزبوڵای عێراق”ـەوە هەڕەشەی كوشتنی لێ كراوە کە بە گرووپێکی سەر بە ئیران دادەنرێت.

رۆژنامەی گاردیەن ئەمڕۆ چوارشەممە 8/7/2020،  لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بە تیرۆری هیشام هاشمی کردووەو رایگەیاندووە بەوپەڕی قێزەونیەوە بە تیرۆری ناودارترین بیرمەند و لێكۆڵەرەوەی سیاسیی عێراقی زنجیرەی تاوانەكان لە بەغداد دەستیان پێکردۆتەوە.

رۆژنامەکە ئاشكرای كردووە كە ماوەی چوار مانگ دەبێت هیشام هاشمی، پەیوەندییەكی بەتینی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دروست كردووە، بۆیە كوشتنی ناوبراو گرەوێكی گەورەی خستە بەردەم سەرۆك وەزیران، داخۆ چۆن ڕووبەڕووی ئەم دۆخە دەبێتەوە.

گاردیەن هاوکات ئاماژەشی بەوە داوە كە هاشمی چەند كاتژمێرێك بەر لە تیرۆركرانی، پەیوەندی بە غەیس تەمیمی چاودێری سیاسیی عێراق كردووە، كە نیشتەجێی لەندەنە و پێیگوتووە كە لەلایەن كەتایبەكانی حزبوڵاوە هەڕەشەی كوشتنی لێ كراوە، کە بە گرووپێکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئیران دەناسرێت. لەو پەیوەندییەدا هیشام هاشمی گوتوویەتی چی بكات باشە؟ تەمیمییش پێیگوتووە قسە بكەین؟ ئەوە بوو دوای چەند كاتژمێرێك بەر لەوەی قسە بكەن، هاشمی تیرۆر كرا.

پوستێن ھەمان بەش