ئێران و سووریا رێکەوتننامەی سەربازی واژۆ دەکەن

رێژیمەکانی ئێران و سووریا رێکەوتننامەی سەربازی واژۆ دەکەن

لە بەشێکی رێکەوتنەکەدا وێڕای ئاماژەی ناڕاستەوخۆ بە حزووری تورکیا، داواکراوە سەرجەم ئەو هێزە چەکدارانەی کە بە بی ئیزنی دەوڵەتی دیمەشق هاتوونەتە ناو خاکی سوریاوە پێویستە خاکی ئەو وڵاتە چۆڵ بکەن.

ئاژانسی هەوالدەریی یورونیوز، لە زمانی پیگە فەرمیەکانی ئێران و سوریاوە بڵاوی کردۆتەوە کە هەر دوو حکوومەتی تاران و دیمەشق ریکەوتننامەیەکی گشتگیری “سەربازی ـ نەمنی”یان واژۆ کردووە.

یورونیوز رایگەیاندووە دوێنێ چوارشەممە 8-7-2020 ئێران و سووریا رێککەوتنێکی “سەربازی ـ ئەمنی” گشتگیریان واژۆکردووە و بەپێی رێککەوتنەکە ئێران سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای رژێمی سووریا بەهێز دەکات.

رژێمی سووریا بڵاوی کردووەتەوە، کە رێککەوتنەکە لەلایەن عەلی عەبدوڵڵا ئەیوب، وەزیری بەرگریی رژێمەکە و محەمەد باقری، سوپاسالاری ئێران واژۆکراوە.

ئاژانسی ئیرنای ئیرانی پێشتر بڵاوی کردبۆوە کە محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەردانی دیمەشقی کرد، لەوێ لەگەڵ عەلی ئەیوب، وەزیری بەرگریی سووریا کۆبووەوە، رێککەوتنێکی سەربازیان واژۆ کرد کە میدیای ئێران کاتی واژۆکردنەکەی پەخشکرد.

بەرپرسێکی سەربازی ئێرانی قسەی بۆ میدیاکان کرد و گوتی رێککەوتنێکی سەربازی و ئەمنیان واژۆکرد، ئامانجیانە هاوئاهەنگی سەربازی و تەکنیکی لە بواری جیاجیادا پەرەپێبدەن.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوو بەرپرسە باڵاکەی ئێران و سووریا وێڕای ئاماژەی ناڕاستەوخۆ بە حزووری تورکیا جەختیان لە دەرچوونی هێزی بیانی لە سووریا کردەوە کە بە بێ ئیزنی دیمەشق هاتوونەتە ناو خاکی سوریاوە. ئیران و روسیا دەڵێن ئێمە لەسەر داوای حکوومەتی بەشار ئەسەد هیزمان رەوانەی سوریا کردووە.

ئێران لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، کە لە مانگی ئاداری 2011 دەستی پێکردووە، بە ناردنی چەک ومیلیشیای چەکداری، پاڵپشتیی رژێمی سووریا لە دژی گرووپە چەکدارییە ئۆپۆزیسیۆنەکان، دەکات و رۆڵێکی باڵای هەبووە لە هێشتنەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لەسەر کورسیی دەسەڵات.

پوستێن ھەمان بەش