پەکەکە 3 گەنجی رێکان دەڕفێنیت و بۆ ئازاد کردنیان داوای پارە دەکات

پەکەکە 3 گەنجی رێکان دەڕفێنیت و بۆ ئازاد کردنیان داوای پارە دەکات

پەکەکە لە بەرانبەر ئازاد کردنی هەریەک لە “رێگر و ئوسامە”دا داوای 50 هەزار دۆلاریان کردووە

پارتی کرێکارانی کوردستان، “پەکەکە” لە بارودۆخێکی دارایی خراپدایە و بە مەبەستی بەدەستهینانی پارە پەنای بۆ رفاندنی لاوانی باشوور و وەرگرتنی باج لە خەڵکی هەژار و کاسبکار بردووە.

سەرچاوەکانی “دارکا مازی” لە باشووری کوردستان ئاشکرایان کرد لە 15ی مانگی رابردووەوە پەکەکە 3 هاووڵاتی شارۆچکەی “سیریێ”ی سەر بە ناوچەی شیلادزێ لە سنووری پارێزگای دهۆک رفاندووەو لە بەرانبەر ئازاد کردنیاندا داوای پارە لە بنەمالەکانیان دەکات.

ئەو گەنجانەی کە لەلایەن پەکەکەوە رفیندراون بریتین لە:

رێگر عه‌لی خالد/ هۆزی رێكانی/ ته‌مه‌ن 35 ساڵه‌ و دانیشتووی گوندی بیارێ یه.

محه‌مه‌د كه‌ریم خالد/هۆزی رێكانی/ ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌ و دانیشتووی گوندی بیارێ یه.

ئوسامه‌ عیسا محه‌مه‌د/هۆزا رێكانی/ ژ دانیشتووی گوندی هریاشكێ یه‌.

پەکەکە 3 گەنجی رێکان دەڕفێنیت و بۆ ئازاد کردنیان داوای پارە دەکات

داواکاری 50 هەزار دۆلار بۆ ئازاد کردنیان

بەپیی ئەو زانیاریە تایبەتانەی دەست ئێمە کەوتوون، لە سەرەتای مانگی 7ی 2020ـەوە، یەکێک لەو گەنجانە بەناوی “محەممەد کەریم خالید” ئازاد کراوە بەڵام رۆژی دووشەممەی رابردوو 6/7/2020، بابی هەر 2 گەنجەکەی دیکە لەلایەن پەکەکەوە بانگ کراون.

پەکەکە لە بەرانبەر ئازاد کردنی هەریەک لە “رێگر و ئوسامە”، داوای پارەیەکی زۆریان کردووەو بە بابی ئوسامەیان گوتووە بۆ ئەوەی کوڕەکەت ئازاد بکرێ پێویستە 30 هەزار دۆلاری ئەمەریکی بدات و هەروەها لە بەرانبەر ئازاد کرانی “رێگر”یشدا داوای 20 هەزار دۆلاری ئەمریکییان کردووە.

لەوبارەوە سەرچاوەیەکی “دارا مازی” لە پارێزگای سلیمانی باشووری کوردستان ئاشکرای کرد کە رێکخستنەکانی پەکەکە لە ناوەندی سلیمانی، کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار و کاسبکارانی باکووری کوردستان کە بەمەبەستی کاسبی کردن روویان لە باشوور کردووە، ئەنجامداوەو داوایان لێکردوون کە مانگانە دەبێ بڕی 100 دۆلاری ئەمەریکی وەکوو باج بدەنە رێکخراوی پەکەکە.

پەکەکە کەوتۆتە قەیرانێکی دارایی وەها کە بۆتە بارگرانی بۆ سەر کرێکاران

ئەگەرچی پەکەکە خۆی بە حیزبی کرێکارانی کوردستان دەزانێت بەڵام هەر لە یەکەم رۆژی دامەزرانیەوە هەتا ئێستا بووەتە بارێکی گران لەسەر شانی کرێکارانی کوردستان و لەباتی بەرگری کردن لە ماف و داخوازییە رەواکانی کرێکاران بکات بە پیچەوانەوە باری سەرشانی کریکارانی قورستر و دۆخی ئەوانی خراپتر کردووە.

پەکەکە لەسەرەتای دامەزرانیەوە هەتا ئێستا لەریگای وەرگرتنی باج لە کرێکاران و کاسبکارانی کوردستان و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەرەوە پێداویستییە داراییەکانی دابین کردووە. تەنانەت لە کۆلبەرانی کوردیش باج وەردەگرێت و ئەگەر کۆڵبەریک ئامادە نەبێت باج بدات پەکەکە سزای دەدات و جاری وایە وەکوو هاوشێوەی سۆران ئەختەرسەمەر دەیکووژێت.

بەهۆی ئەو دۆخە ئابووریەی کە جیهان بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆناوە بەرەوڕووی بۆتەوە و سنوورەکان داخراون، دۆخی ئابووری پەکەکەش تێکچووەو بۆ دابین کردنی پێداویستییە داراییەکانی پەنای بۆ رفاندنی لاوانی کورد لە باشووی کوردستان و وەرگرتنی پارە لەپێناو ئازاد کردنیاندا بردووە.

پوستێن ھەمان بەش