ئەمەریکا لەسەر ئیران، “ئامازۆن”ـی سزادا

ئەمەریکا لەسەر ئیران،"ئامازۆن"ـی سزادا

“ئامازۆن” زانیاریی پێویستی لەسەر ئاڵوگۆڕە بانکیەکانی لەگەڵ ئێرانیەکان، نەداوەتەوە ئەمەریکا، بۆیە 135 هەزار دۆلار سزا دراوە

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمەریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کۆمپانیای “ئامازۆن”ـی بەهۆی هاوکاریکردنی وڵاتی ئێران سزا دەدات.

بەپیی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی خەزانەداریی ئەمەریکا، کۆمپانیای ئامازۆن بەوە تاوانبار کراوە کە گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئەمەریکای شکاندووەو لە مامەلەکانیدا رەچاوی نەکردوون.

هاوکات لەو راگەیاندراوەدا هاتووە، ئەو کۆمپانیایە خزمەتگوزاریی بە کەسانێک کردووە کە لەلایەن دەفتەری کۆنترۆڵی داراییەکانی ئەمەریکاوە بایکۆت کراون و مامەلە کردنی لەگەڵیان قەدەخە کراوە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمەریکا، کۆمپانیای “ئامازۆن”ی بە بڕی 134 هەزار 523 دۆلار سزا داوە.

ئەم وەزارەتخانەیە بڵاوی کردووەتەوە، کۆمپانیای “ئامازۆن” زانیاری سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بانکیی ئەو کەسانەی کە لە لیستی گەمارۆکانی ئەمەریکادان بەم وەزارەتخانەیە نەداوەتەوە.

پێشتریش وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمەریکا، داوای لە هاوپەیمانانی ئەمەریکا، کۆمپانیا بەشکۆکان و کەرتی تایبەت کردبوو، هەموو هەوڵەکانیان وەگەڕ بخەن، بۆ ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران لە هیچ مامەڵەیەک سوودمەند نەبێت.

ئەو داواکارییەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمەریکا، بۆ ئەوەیە هەتا ڕێژیمی ئێران لە پارەی سوودی مامەڵەکان بۆ کارە تێکدەرانەکانی خۆی کەڵک وەرنەگرێت.

پوستێن ھەمان بەش