بەرپرسێکی دیکەی پەکەکە کرایە ئامانج

بەرپرسێکی دیکەی پەکەکە کرایە ئامانج

ناوی لەلیستی داواکراواندا بووەو سوپای تورکیا بڕی 500 هەزار لیری وەکوو خەڵات بۆ دەستگیر کردنی دەستنیشان کردبوو

بەرپرسیکی دیکەی پارتی کریکارانی کوردستان بەناوی “خالس ئەرۆگلو” بوو بە ئامانجی هێرشەکانی دەولەتی تورکیا و گیانی لەدەستدا، بەپیی زانیاریەکان ئەو بەرپرسەی پەکەکە ناوی لە لیستی داواکراوانی دەوڵەتی ئەنقەرەدا بووە.

بەپیی ئەو زانیاریانەی بە “دارکا مازی” گەیشتوون، بەرپرسێکی پەکەکە بە ناوی “خالس ئەرۆگلو”، بە کۆدی ریکخراوەیی “هەژار”، لە سنووری پارێزگای “ئەرزڕووم” لە باکووری کوردستان، بوو بە ئامانجی هیرشی سوپای تورکیا و لە ئەنجامی پیکدادانێکدا گیانی لەدەستداوە.

هەژار لە ناوچەی شینکایی سەر بە ئەرزڕووم گیانی لەدەستداوەو دەوڵەتی تورکیا رایگەیاندوە کە “خالس ئەرۆگلو” ناوی لە لیستی داواکراوانی ئەواندا بووە.

بەپیی زانیاریەکان سوپای تورکیا بڕی 500 هەزار لیریان وەکوو خەڵات بۆ دەستگیر کردنی “هەژار” دەستنیشان کردبوو.

پوستێن ھەمان بەش