ده‌رخسته‌ی نێوده‌وڵه‌تی دۆلار بۆ 94.59 دابه‌زی و بووه هۆی زیادبوونی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌كارهێنه‌ره‌وه.
بەپێی راپۆرتێکی ئانادۆڵ، ئه‌مڕۆ هەینی 24/7/2020، له كاتژمێر 9:10 خولەکی سەرلەبەیانیدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت به 43 دۆلار و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوە. هاوکات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به 41 دۆلار و 3 سه‌نت فرۆشرا.
شایانی باسە دوێنێ پێنج شەممە نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٤ دۆلار و ٧٧ سه‌نت و به ٤٣ دۆلار و ٣١ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كردبوو.
دوێنێ ده‌رخسته‌ی نێوده‌وڵه‌تی دۆلار بۆ 94.59 دابه‌زی و ئه‌مه‌ش كه زۆرترین نزمبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینی له ٢٠١٨ه‌وه‌و بووه هۆی زیادبوونی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌كارهێنه‌ره‌وه و به‌مه‌ش نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه.
هه‌روه‌ها ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه ژماره‌ی تووشبووان به‌و ڤایرۆسه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ١٥ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر به‌كارهێنانی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٣ دۆلار و ٤٤ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٦٣ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و، نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٣ دۆلار و ٢٣ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٦ سه‌نت بمێنێته‌وه.