عێراق لەدەستێوەردانەکانی ئێران و تورکیا وەزاڵە هاتووە

عێراق لەدەستێوەردانەکانی ئێرا و تورکیا وەزاڵە هاتووە

عێراق: بەھۆی دەستوەردانیان لە كاروباری ناوخۆیی وڵاتەكەمان، لەگەڵ ئەنقەرە و تاران كێشەمان ھەیە.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاند، پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ ئەمه‌ریكا دژ بە ھیچ كەس و لایەنێك نییە و ئاماژەشی كرد، بەغدا كێشەی لەگەڵ ئەنقەرە و تاران ھەیە بەھۆی دەستوەردانیان لە كاروباری ناوخۆی وڵات.

فوئاد حوسێن لە كونگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە برۆكسلی پایتەختی به‌لجیكا گوتی: عێراق پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو هه‌یه‌ و پەیوەندی و سەردانی دوولایەنە لە نێوانماندا ھەیە.

گوتیشی: بەغدا ھەوڵدەدات پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران و وڵاتانی دیكەی دراوسێ باش بێت.

وەزیری دەرەوەی عێراق روونیشیكردەوە، وڵاتەكەی دەیەوێت پەیوەندییەكی ھاوسەنگی لەگەڵ ھەموویان ھەبێت، ھاوكات جەختیكردەوە لەسەر پێویستی رێزگرتن لە سەروەری عێراق و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی وڵاتەكەیان.

پوستێن ھەمان بەش