ئەمەریکا میکانیزمی پەلاپیتکە دژ بە ئێران چالاک دەکاتەوە

ئەمەریکا میکانیزمی پەلاپیتکە دژ بە ئێران چالاک دەکاتەوە

پۆمپیۆ: نەخشەرێگەكەیان سەپاندنەوەی سەرجەم سزاكان لەخۆ دەگرێت كە پێشتر نەتەوە یەكگرتووەكان سەپاندبووی بەسەر ئێراندا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا بە فەرمی رایدەگەیەنێت کە حکومەتی ئەمریکا بڕیاری داوە میکانیزمی پەلاپیتکە، کە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی سەرجەم سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا، چالاک بکاتەوە.

مایك پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 20/9/2020 لە چەند تویتێكدا رایگەیاند، سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سەر ئێران جارێكی دیكە كەوتنەوە بواری جێبەجێكردنەوە، ھۆشداری سزادانیشی دایە وڵاتان، ئەگەر بیانەوێت رێگری لە جێبەجێكردنی ئەو سزایانە بۆ سەر ئێران بكەن.

 

 ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر

وڵاتێكی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتووەكان بیەوێت ئەركەكانی جێبەجێ نەكات دەربارەی ئەو سزایانە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەپێناو گەرەنتیكردنی سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سەر ئێران، ئامادەیە دەسەڵاتە ناوخۆییەكانی بەكاربھێنێت، بۆ سەپاندنی سزا بەسەریدا.

گوتیشی، نەخشەرێگەكەیان سەپاندنەوەی سەرجەم سزاكان لەخۆ دەگرێت كە پێشتر نەتەوە یەكگرتووەكان سەپاندبووی، لەوانەش گەمارۆی چەك و ئێرانیش ناچارە پیتاندنی یۆرانیۆم بوەستێنێت.

پوستێن ھەمان بەش