بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، خۆی تەسلیمی تورکیا دەکات

بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، خۆی تەسلیمی تورکیا دەکات

بەرپرسەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە شاری گرێ سپی خۆی رادەستی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا کردووە.

بەرپرسێکی رێبەرایەتی خۆسەر، ئەمڕۆ خۆی گەیاندە ناوچەکانی ژێر داگیرکاریی تورکیا و خۆی تەسلیمی هیزەکانی ئەو وڵاتە کرد.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاشکرای کرد یەکێک لە بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، ئەمڕۆ سێشەممە 22/9/2020، لە رەققە هاتووەتە دەرەوەو خۆی گەیاندۆتە شاری گرێ سپی و لەوێ خۆی رادەستی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا کردووە.

روانگەی سووری ئاشکراشی کردووە کە لەو سەردەمەی کە گرێ سپی لەلایەن تورکیاوە داگیر نەکرابوو، ئەو کەسە بەرپرسی ئابووری و دارایی رێبەرایەتی خۆسەرلەو شرەدا بووە.

روانگەی سووری ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ماوەیەکە هەسەدە دەستی بە لێکۆڵینەوە لەسەر گەندەڵی کردووەو هەتا ئێستا 96 کەس بە تاوانی دزین و گەندەڵی سەدان هەزار دۆلار دەستبەسەر کراون.

پوستێن ھەمان بەش