2 گریلا گیانیان لەدەستداوەو 7 عەسکەری تورکیش کوژراون

2 گریلا گیانیان لەدەستداوەو 7 عەسکەری تورکیش کوژراون

“لە ئەنجامی هێرشەکانی گریلا لە ناوچەکانی حەفەنینی باشوور و سێرتی باکووری کوردستاندا 7 عەسکەری تورک سزا دراون”.

پارتی کرێکارانی کوردستان، ئەمڕۆ لە راگەیەندراویکدا ئاشکرایکرد کە لەماوەی 2 رۆژی رابردوودا 7 عەسکەر لە باکوورو باشووری ولات سزا دراون و هاوکات 2 گریلاش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 22/9/2020، هەپەگە لە راگایەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکانی گریلا لە ناوچەکانی حەفەنینی باشوور و سێرتی باکووری کوردستاندا 7 عەسکەری تورک سزا دراون و ئوتۆمبیلیکی سەربازی تورکیاش لەناو چووە.

هەپەگە دەستنیشانی کردووە ئەو چالاکیانەی گریلا لە حەفتەنین و هەروەها لە ناوچەی سێرت بەڕێوەچوون.

هەپەگە ئەوەشی راگەیاندووە کە 2 گریلایان لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی تورکیا لە 14ی ئەیلوول لە ناوچەی گەڤەڕ گیانیان لەدەستداوە.

هەر چەند رۆژەو لە راگەیەندراوێکدا سوپای تورکیاو ناوەندی میدیایی هەپەگە ئاماری زیانە گیانیەکانی لایەنی بەرانبەریان بڵاو دەکەنەوە کە جیاوازییەکی زۆریان تێدایە بەڵام ئاماری هیچکام لە لایەنەکان، لەلایەن ناوەندە سەربەخۆکانەوە پشتڕاست ناکرێنەوە.

پوستێن ھەمان بەش