“توركیا نه‌ك ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌یە بۆ سەر خاكی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵكو بۆ‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سەر هه‌موو ئەرزشەکانی یه‌كێتی ئه‌وروپا”.
دێنیس ماكشین، وه‌زیری پێشووی كاروباری به‌ریتانیا، له وتارێكدا، كه له رۆژنامه‌ی ئیندپێندنتی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، توركیا بووه‌ته گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌وروپا.
به گوێره‌ی وتاره‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی به‌ریتانیا، توركیا نه‌ك ته‌نیا بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ خاكی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵكو بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ك به‌هایه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
ئه‌و نووسه‌ره پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد، رووه‌كییه‌كان (ئه‌وانه‌ی گۆشت ناخۆن) له ئه‌وروپا، ئایا رێگه ده‌ده‌ن ئه‌ردۆغان ئه‌و گۆشته بخوات كه له ده‌ریای ئیجه ده‌ستیده‌كه‌وێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا، فرانسوا ئۆلاند، هه‌فته‌ی رابردوو له ئه‌سینا بوو، له‌وێ باسی له‌وه‌كرد، ئه‌نقه‌ره جێی نیگه‌رانی ئه‌وروپایه و سه‌رۆكی توركیاش، كه له ناوه‌ندی دیپلۆماسی خۆرئاواییدا به “سوڵتان” وه‌سفده‌كرێت بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشووی به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له وته‌كانیدا ئۆلاند، وتبووی: ئه‌ردۆغان رێبه‌رایه‌تی داهێزرانی ئابووری توركیا ده‌كات و پێویسته له‌سه‌ری زه‌نگی مه‌ترسی نه‌ته‌وه‌یی لێبدات، كه‌چی بانگه‌شه بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌رییه‌كانی ئیمپراتۆریای عوسمانی ده‌كات، له پێناو دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رنجی هاووڵاتیان له‌و كێشه ئابوورییانه‌ی رووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌یان بووه‌ته‌وه.