سپای پاسداران بە ئارپی جی 4 سەرنشینی ئۆتۆمبێلێکی کوشت

سپای پاسداران بە ئارپی جی 4 سەرنشینی ئۆتۆمبێلێکی کوشت

سوپای پاسداران تەرمی سووتاوی کوژراوەکانی لە گەڵ خۆیدا بردووە و تا ئیستا نەیداوەتەوە بە بنەماڵەکانیان

لە رۆژانی رابردوودا هێزەکانی سپای پاسداران پاش راوەدوونانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لە نزیک شاری مەهاباد، جیپەکەیان دایە بەر گولەی ئارپی جی و چوار سەرنشینەکەیان کوشتووە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە رۆژی پێنجشەممە 17/9/2020، هێزەکانی سپای پاسداران لە نزیک گوندی ” کۆنەدێ” هەڵکەوتوو لە سەر جادەی مەهاباد ـ سەردەشت، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپیان بە چەکی نیوە قورسی ”ئار پی جی“ کردووەتە ئامانج.

 هەواڵنێری هەنگاو لەم بارەوە رایگەیاند کە هەر چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا دەستبەجێ گیانیان لە دەست داوە، بەڵام تا ئێستا ناوی شوناسی کەسێکیان بە ناوی “خدر بایزیدی” دانیشتووی میراوای بۆکان، بۆ هەنگاو روون بۆتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سێ کەس لەو چوار کەسە کوژراوە، ئەندامی حیزبێکی کوردستانی بوون. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ حیزبێکی کوردستانی لەم بارەوە راگەیاندراوی نەداوە و سپای پاسدارانیش لەم بارەوە هەواڵێکیان بڵاو نەکردۆتەوە.

شایانی باسە سوپای پاسداران تەرمی سووتاوی کوژراوەکانی لە گەڵ خۆیدا بردووە و تا ئیستا نەیداوەتەوە بە بنەماڵەکانیان.

پوستێن ھەمان بەش