پەکەکە لەبەرچی “بەرپرسی ئیستیخباراتی حەفتەنین”ی تەسفیە کرد؟

پەکەکە لەبەرچی"بەرپرسی ئیستیخباراتی حەفتەنین"ی تەسفیە کرد؟

پەکەکە مێژوویەکی دوورودرێژی لە تەسفیەکردنی وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەراندا هەیە و گرووپی ئەنقەرە بڕیاری تەسفیە کردنەکان دەردەکەن

پارتی کرێکارانی کوردستان لە سەرەتای دامەزرانیەوە هەتا ئێستا سەدان کادیرو ئەندامی نیشتمانپەروەری خۆی و کەسانی وڵاتپارێزی دەرەوەی حیزبەکەی تەنها لەبەر ئەوەی رەخنەیان لە هەڵوێست و سیاسەتەکانی ئەو حیزبە هەبووە، تەسفیە کردووە. “باگەر ئامەد” بەرپرسی ئیستیخباراتی پەکەکە لە حەفتەنین، یەکێک لەو کادیرانە بوو کە پەکەکە بۆخۆی بە تۆمەتی “سیخوڕی کردن بۆ تورکیا” تەسفیەی کردو دواتر رایگەیاند کە لە چالاکییەکی سەربازیدا شەهید بووە. ئەوەی راستی بێت تۆمەتەکانی سەر باگەر و سەرجەم ئەو وڵاتپارێزانەی کە کادیرو ئەندامی پەکەکە بووبێتن یان لەدەرەوەی ئەو رێکخراوە چالاکییان هەبووبێت و لەلایەن پەکەکەوە تەسفیە کرابێتن، هیچ بنەمایەکیان نیە و تەنها گوناحیان ئەوە بووە کە دەقاودەق وەکوو سەرکردایەتی پەکەکە بیریان نەکردۆتەوە رەخنەیان لە هەڵوێستە دژی گەلییەکانی ئەو حیزبە هەبووە. کانی یەڵماز، هارۆنی سەر مەزن و شۆڕشی سمێڵ زەرد و بەدەیان مرۆڤی وڵاتپارێزی دیکە بە بیانووی بێ بنەماو ناڕاستەوە لەلایەن پەکەکەوە تەسفیە کراون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە سەرچاوەکانی “دارکا مازی” دەستیان کەوتووە، بەرپرسی ئیستیخباراتی پەکەکە لە سنووری حەفتەنینی باشووری کوردستان، “باگەر ئامەد” بە بڕیاری سەرکردایەتی پەکەکە لە قەندیل تەسفیە کراوەو دواتر هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە “باگەر ئامەد” لە چالاکییەکی سەربازی و لەناوچەی “وان” سەر بە باکووری کوردستان شەهید بووە.

“باگەر ئامەد” بەهۆی ئەو خیبرەو شارەزاییە زۆرەی کە لەبواری سەربازی و ئیستیخباراتی و بەکارهێینانی TNTو دروستکردنی بۆمبی دەستیدا هەیبوو، لە ساڵی 2017دا وەکوو بەرپرسی ئیستیخباراتی پەکەکە لە حەفتەنین ئەرکدار کرا.

ناوبراو لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر چاوی بە دنیا هەڵێنابوو کە هەر ئەو نیشتمانپەروەریەی بنەماڵەکەشی بوو بە هۆی ئەوەی سەرکردایەتی پەکەکە بڕیاری تەسفیە کردنی بدەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست “دارکا مازی” کەوتوون، هیزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە” پاش کوشتنی “باگەر ئامەد” لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا کە لە 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017دا بڵاوی کردەوە رایگەیاند کە هەڤاڵی ئەوان “باگەر” لە چالاکییەکی سەربازی لە ناوچەی وان و لە 23ی ئەیلوولی 2017دا شەهید بووە. بەڵام لە راستیدا پەکەکە “باگەر”ی بە تۆمەتە کلاسیکەکانی خۆی واتە “سیخوری کردن بۆ تورکیا” تەسفیە کردووە.

پەکەکە مێژوویەکی دوورودرێژی لە تەسفیەکردنی وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەراندا هەیە و گرووپی ئەنقەرە بڕیاری تەسفیە کردنەکان دەردەکەن و بەر لە جێبەجێ کردنیشیان پەکەکە بەستێنی بۆ دەڕەخسێنیێت و سەرەتا تۆمەتی سیخوڕی کردن دەدەنە پاڵ قوربانیەکەو دواتر کە تەسفیەشیان کرد رایدەگەیەنن کە لە شەڕدا شەهید بووە.

“باگەر ئامەد” کە ناوە تەواوەکەی “محەممەد سەعید یەلدزە” ناوی دایکی زینەتەو بنەمالەکەی نیشتەجێی شاری “ئامەد”ی باکووری کوردستانن و باگەر هەردەم خۆی بە فیدایی ئاپۆ دەزانی.

پوستێن ھەمان بەش