“ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی هه‌ردوو كۆمپانیای “BioNTech”ی ئه‌ڵمانی و “Pfizer”ی ئه‌مه‌ریكا زۆر ئه‌رێنی بوون”.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان “WHO” رایگه‌یاند، تا مانگی 3ی ساڵی 2021 ڤاكسینی دژی كۆرۆنا به‌سه‌ر ئه‌و توێژه‌دا دابه‌ش ده‌كه‌ین، كه ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوونیان به په‌تاكه زیاتره و به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پێكوته‌یه گۆڕانكاری ریشه‌یی له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه بریۆس ئه‌یلۆرد، گه‌وره راویژكاری رێكخراوه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی هه‌ردوو كۆمپانیای “BioNTech”ی ئه‌ڵمانی و “Pfizer”ی ئه‌مه‌ریكا زۆر ئه‌رێنی بوون و دووپاتیكرده‌وه، كارامه‌یی ئه‌و ڤاكسینه زیاتره له 90%.
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، تێدرۆس ئه‌دهانۆم گێبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ناوبراو رایگه‌یاند، تا كۆتایی ساڵی 2020 پێكوته‌ی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان ئاماده ده‌بێت.
ئه‌مڕۆش هه‌ردوو كۆمپانیای “BioNTech”ی ئه‌ڵمانی و “Pfizer”ی هاوبه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی رایانگه‌یاند، قۆناغی سێیەمی تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكەیان دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەركەوتوویی كۆتایی ھاتووە.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو كۆمپانیاكه مەزندەیانكرد ڤاكسینە نوێیەكە بەفەرمی لە كۆتایی ئەم مانگە تۆمار بكرێت و جەختیان كردەوە، لە 90%ی حاڵەتەكانی ڤاكسینەكە كاریگەری خۆیان بەدیارخستووە، بەبێ ئەوەی ھیچ تێبینییەكی جدی لەسەر سەلامەتی پێكوتەكە ھەبێت.