نرخی نەوت بۆ نزیکی 45 دۆلار بەرزدەبێتەوە

نرخی نەوت بۆ نزیکی 45 دۆلار بەرزدەبێتەوە

راگەیاندنی 2 ڤاکسینی سەرکەوتو لەئەمریکا بە هۆکاری سەرەکی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت دادەنرێت.

ئەمڕۆ شەممە 21/11/2020، نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەرزبوەوە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە 44.96 دۆلار و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 42.42 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

 نرخی نەوتی برێنێت بەرێژەی 1.72% بەهاکەی بەرزبوەوە و بە 44.96 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی برێنێت بەرێژەی 1.72% بەهاکەی بەرزبوەوە و بە 44.96 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکاش بەرێژەی لەسەدا 1.24 بەرزبوەوە و بە 42.42 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

راگەیاندنی 2 ڤاکسینی سەرکەوتو لەئەمریکا بە هۆکاری سەرەکی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت دادەنرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی دو رۆژی رابردوشدا، بەهەمان شێوە، بەڕێژەیەکی کەم نرخی نەوتی خاو بەرزبوەوە، پسپۆڕێکی ئابوری لە کۆمپانیای ناسداک لەبارەی هۆکارەکانی ئەم جوڵەیەی نرخی نەوت رایگەیاندوە، نزیکبونەوەی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەئەمریکا و راگەیاندنی 2 ڤاکسینی سەرکەوتوو لەئەمریکا هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن، لەبەرەئەوەی ئەو دو هەنگاوە ئومێدی ئاسایکردنەوەی چالاکییە بازرگانییەکانیان هەڵگرتوە.

 مانگی ئازاری ئەمساڵ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002ەوە تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

 بەگوێرەی شیکەرەوە ئابورییەکان و پسپۆڕانی نەوت، هۆکاری سەرەکی ناجێگری نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبونەوەی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا کە ئاسۆیەکی بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابورییەکان لەجیهاندا نەهێشتوەتەوە.

پوستێن ھەمان بەش