نەتانیاهۆ بە نهێنی چووەتە سعودیا

نەتانیاهۆ بە نهێنی چووەتە سعودیا

“رەنگە کۆبوونەوە سێ قۆڵیەکە بۆ تاوتوێکردنی کەیسی رێژمی ئیسلامیی ئێران بەڕێوەچووبێت”.

فڕۆکەیەک کە پێشتر لەلایەن بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەکارهێنراوە، دوێنێ  یەکشەممە 22/11/2020، فڕۆکەخانەی بین گوریۆنی لە ئیسرائیل بەرەو سعودیا جێهێشتووە، میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن، ناتانیاهۆ لەنێو فڕۆکەکەدا بووە.

رۆژنامەی هەرێتزی ئیسرائیلی ئەمڕۆ، دووشەممە، 23/11/2020 نووسیویەتی، بەپێی چەند سەرچاوەیەکمان “بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیران بە فڕۆکەکە چووەتە سعودیە، لەوێش لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەتەوە”.

رۆژنامەکە، نەخشەیەکی جموجۆڵی فڕۆکەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە دەریدەخات فڕۆکەیەکی بازرگانی لە تەلئەڤیڤەوە بەرەو شاری نییومی سعودیا لەسەر دەریای سوور بەڕێکەوتووە، ماوەی چەند کاتژمێرێک لەوێ ماوەتەوە و گەڕاوەتەوە.

نیشتنەوەی فڕۆکەکە، هاوکات بووە لەگەڵ وادەی دیاریکراوی کۆبوونەوەیەکی محەمەد بن سەلمان و مایک پۆمپێیۆ لە هەمان شوێن.

میدیاکانی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەکانیانەوە دەڵێن “ناتانیاهۆ بە یاوەریی یۆسی کۆهن، سەرۆکی مۆساد بووە. رەنگە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاساییکردنی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سعودیە چووبن، یان بۆ تاوتوێکردنی کەیسی ئێران”.

هەتاوەکو ئێستا ریاز بە ئاشکرا رەتیدەکاتەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکات و، دەڵێ، سەرەتا دەبێت کێشەی فەلەستین چارەسەر بکرێت، ئەوەی پەیوەندیشی بە ئێرانەوە هەیە، هەردوو وڵات لە دڵەڕاوکێدان بەرامبەر ئێران و جموجۆڵەکانی لە ناوچەکە.

پوستێن ھەمان بەش