میلیشیا داگیرکەرەکانی پاشکۆی تورکیا لە گرێ سپی تەقە لەیەکتر دەکەن

میلیشیا داگیرکەرەکانی پاشکۆی تورکیا لە گرێ سپی تەقە لەیەکتر دەکەن

بەگوێرەی سەرچاوەكان، بەهۆی ئەو شەڕ و پێکدادانەوە كەسێكی سڤیل، گیانی لەدەستداوە.

لە شاری گرێ کە لە ژێر داگیرکاریی میلیشیا داگیرکەرەکانی پاشکۆی توركیادایە، شەڕ لەنێوان ئەو گرووپانەدا هەڵگیرسا.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، لە گەڕەكی شەرقی گرێ سپی لەنێوان گرووپی ئەحرار ئەلشەرقیە و گرووپی جەبهە ئەلشامیەدا شەڕ روویداوە.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، بەهۆی ئەو شەڕ و پێکدادانەوە كەسێكی سڤیل، گیانی لەدەستداوە.

گرێ سپی لە كۆتایی ساڵی 2019 لەگەڵ شاری سەرێكانی لەلایەن سوپای توركیا و میلیشیا چەکدارەکانی پاشکۆی ئەو وڵاتەوە، داگیر کراوە.

پوستێن ھەمان بەش