دەمیرتاشیش وەڕەز بووەو دەڵێ: پەیوەندیم بە پەکەکەوە نەماوە

دەمیرتاشیش وەڕەز بووەو دەڵێ: پەیوەندیم بە پەکەکەوە نیە

سەڵاحەدین دەمیرتاش: “ئەگەر ئەندامی پەکەکە بووایەم بە ئاشکرا لەبەردەم دادگا باسم دەکرد”.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە رایدەگەیەنێت، ئەگەر تورکیا وڵاتی کوردانیشە با ئاستەنگەکانی سەر زمانی کوردی هەڵبگرێت. ئاماژە بەوەشدەكات، كە پەیوەندی بە پەكەكەوە نییە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە زیندانەوە وەڵامی پرسیاری 45 کەسایەتی داوەتەوە و لە وەڵامی پرسیارێکی ئیسماعیل بێشکچی، لەبارەی زمانی کوردی، دەمیرتاش دەڵێ “ئەگەر تورکیا وڵاتانی کوردانیشە، دەبێ ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی هەڵبگرێت و هاوکاری خوێندن بە زمانی دایک بکرێت”.

لەبارەی ئەندامبوونی لە پەکەکە، سەڵاحەدین دەمیرتاش رەتیدەکاتەوە ئەندامی پەکەکە بێت و دەشڵێ “ئەگەر ئەندامی پەکەکە بووایە بە ئاشکرا لەبەردەم دادگا باسی دەکرد”.

جەختیشدەكاتەوە، کە ئەو تەنیا ئەندامی (هەدەپە) یە و سەر بە هیچ لایەنێکی دیکە نییە.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە له‌ 4/11/2016، لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) به‌ تۆمه‌تی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە، لەلایەن حكومەتی توركیا ده‌ستگیركران. تائێستا 39 جار دادگاییکراوە. لەکاتێکیشدا داگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستووری تورکیا بڕیاری ئازادکردنیان داوە، بەڵام هێشتا ئازاد نەکراوە و لە زیندانە.

پوستێن ھەمان بەش