ئیسرائیل: “هیچ بەڵگەیەک نیە کە بیسەلمێنێت ئێمە فەخریزادەمان کوشتووە”

وەزیرێکی ئیسرائیل:"بەڕاستی نازانم چ کەسێک لە پشتی کوشتنی زانای بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێرانەوەیە"

وەزیرێکی ئیسرائیل: “بەڕاستی نازانم چ کەسێک لە پشتی کوشتنی زانای بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێرانەوەیە”

وەزیری کاروباری ناوچە نیشتەجێبووەکانی ئیسرائیل کە یەکێکە لە کەسە نزیک و جێگەی باوەڕەکانی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، ڕای گەیاندووە وڵاتەکەی هیچ ئاگاداری تیرۆری زانا ئەتۆمییەکەی ئێران نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) دوێنێ شەممە ٢٨ی١١ی٢٠٢٠ تساحی هنغبی، یەکێک لە وەزیرانی حکوومەتی ئیسرائیل لە گوتەیەکدا ڕای گەیاندووە: “هیچ بەڵگە و سەرەداوێک لەبەردەستدا نییە کە چ وڵات و لایەنێک لە پشت تیرۆری موحسێن فەخری زادەوەیە و ئیسرائیل ئاگاداری ئەو تیرۆرە نییە”.

ئەو وەزیرەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد: “نەک ئەوەی بە منیان گوتبێت بێدەنگ بم، چونکە من کەسێکی بەرپرسیارم و بەڕاستی نازانم چ کەسێک لە پشتی ئەو تیرۆرەوەیە بووە”.

دەوڵەتی ئیسرائیل هتەا ئێستا لەبارەی تیرۆری موحسین فەخری زادە بێدەنگی بووە، بەڵام نیۆیۆرک تایمز ڕۆژی هەینی لەزاری سێ بەرپرسی ئەمنییەوە کە ناوی هیچکامیانی نەهێناوە و ئاماژەی بە نەتەوەی ئەوانیش نەکردووە، بڵاوی کردەوە کە ئیسرائیل لە پشتی کوژرانی ئەو سیما ناسراوەی بەرنامەی ناوکیی ئێرانەوەیە”.

موحسین فەخری زادە سەرۆکی دامەزراوەی توێژینەوەی تەکنیکیی وەزارەتی بەرگریی ئێران و یەکێک لە زانا ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی “ئابسەرد” لە دەماوەندی سەر بە تاران لە ئەنجامی تەقینەوەیەک تیرۆر کرا.

بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازیی ئێران و بەتایبەتی حەسەن ڕۆحانی، سەرکۆمار و محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوە ڕاستەوخۆ ئیسرائیلیان بە ئەنجامدەری ئەو تیرۆرە تاوانبار کردووە.

پوستێن ھەمان بەش