هێزەکانی رزگاریی عەفرین 5 چەتەی میلیشیا داگیرکەرەکانی پاشکۆی تورکیایان کوشت + ڤیدیۆ

هێزەکانی رزگاریی عەفرین 5 چەتەی میلیشیا داگیرکەرەکانی پاشکۆی تورکیایان کوشت + ڤیدیۆ

بارەگای میلیشیا داگیرکەرەکان لە گوندی “باسووت”ی سەر بە “شێراوا”ی سنووری عەفرین، کرایە ئامانج.

هێزەکانی رزگاریی عەفرین لە چالاکییەکدا 5 چەتەی میلیشیا داگیرکەرەکانی سەر بە تورکیایان لە ناوچەی “شێراوا”ی سەر بە رۆژئاوای کوردستان کوشت. جەنگاوەرە کوردەکان بارەگایەکی چەتەکانیان کردە ئامانجی مووشەک و ڤیدیۆکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو کردۆتەوە.

هێزێک لە جەنگاوەرانی کورد بەناوی “هێزەکانی رزگاریی عەفرین”، ئەمڕۆ سێشەممە 1/12/2020، لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایان کرد کە هێزەکانیان لە گوندی “باسووت”ی سەر بە “شێراوا”ی سنووری عەفرین، چالاکییەکیان دژ بە چەتەکانی میلیشیا داگیرکەرەکانی پاشکۆی تورکیا ئەنجامداوەو بەهۆیەوە 5 چەتەی میلیشیا بەکرێگیراوەکانی تورکیا کوژراون و 4 چەکداری دیکەشیان بریندار بوون.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو چالاکیە لە 27ی مانگی 11 ئەنجامدراوەو تێیدا بە مووشەک هێرشیان کردۆتە سەر مۆڵگەیەکی میلیشیا داگیرکەرەکان.

هێزەکانی رزگاریی عەفرین گرتەیەکی ڤیدیۆیان بڵاو کردۆتەوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو ڤیدیۆیە کاتی هێرشەکەیانی بۆ سەر مۆڵگەکەی میلیشیا داگیرکەرەکان تۆمار کردووە. لەو گرتە ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت کە بارەگایەکی چەتەکانی پاشکۆی تورکیا دەکریت ئامانجی هێرشێکی مووشەکی.

پوستێن ھەمان بەش