مۆڵەتی دیاریکراو بۆ چوونەدەرەوەی پەکەکە لە شنگال کۆتایی دێت

مۆڵەتی چۆۆنەدەرەوەی پەکەکە لە شنگال کۆتایی دێت

هێزەکانی “یەبەشە”ی گرێدراوی پەکەکە، 8 بارەگایان لە شنگال چۆڵ کردووەو تەنها 2 بارەگایان ماوە.

ئەمڕۆ سێشەممە کۆتایی بەو مۆڵەتە دێت کە راوە بە میلیشیا نایاساییەکان تا بارەگاکانیان لە شنگال چۆڵ بکەن و شارەکە بەجێ بهێڵن. بەپێی زانیاریەکان یەبەشە بارەگاکانی خۆی چۆڵ کردووە.

رێككەوتنی ھەولێر و بەغدا بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال چووە بواری جێبەجێكردنەوە و گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەبێ ھەموو ھێزە نایاساییەكان لە شنگال بچنە دەرەوە.

سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” لە باشووری کوردستان ئاشکرایان کرد کە ئەمڕۆ سێشەممە 1/12/2020، ئەو مۆڵەتە کۆتایی پێدێت کە بەپێی رێکەوتننامەی شنگال بۆ چوونەدەرەوەی میلیشیا نایاساییەکان دیاری کرابوو. سەرچاوەکان ئاشکراشیان کردووە کە گرووپە سەربازیەکانی سەر بە پەکەکە، چۆڵ کردنی بارەگاکانیان لە شنگال ەست پێکردووە.

هەتا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هێزەکانی “یەبەشە” گرێدراوی پەکەکە، 8 بارەگایان لە شنگال چۆڵ کردووەو تەنها 2 بارەگایان ماوە کە یەکێکیان لە ناوەندی شنگال و ئەوی ئئدیکەشیان لە ناوچەی “سنوونێ”یە.

سەرچاوەکانی دارکا ئاماژەیان بەوە کردووە، یەبەشە ئاگادار کراوەتەوە کە پێویستە بە زووترین کات ئەو 2 بارەگایەش چۆڵ بکەن.

بەگوێرەی رێككەوتنەكە سوپای عێراق و پۆلیسی ناوخۆ لە شنگال دەبن، پۆلیسی فیدرالیش ناوچە سنوورییەكان دەپارێزێت، بۆ ئەوەی لە دەروازییەكان پێشێلكاری نەكرێت، دەبێ ھەموو ھێزەكانی دەرەوەی رێككەوتنەكە لە شنگال بچنە دەرەوە.

بەگوێرەی ئەو وادەیەی دیاریكراوە، دەبێ ئەمڕۆ 1/12/2020، ھێزەكانی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە” و میلیشیاکانی حەشدی بەناو شەعبی شنگال چۆڵ بكەن.

پوستێن ھەمان بەش