بەرپرسێکی PKK، دەستگیر دەکرێت کە ناوی لەلیستی داواکراوانی ئینتەرپۆلدا بووە

بەرپرسێکی PKK، دەستگیر دەکرێت کە ناوی لەلیستی داواکراوانی ئینتەرپۆلدا بووە

“م.ش.ک” کاری گواستنەوەی چەک و چۆڵ و چەکدارەکانی پەکەکە بووە لەنێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستاندا.

هێزە ئەمنییەکانی  تورکیا ئەمڕۆ دەستگیر کردنی بەرپرسێکی پەکەکەیان لە باکووری کوردستان راگەیاند و ئاماژەشیان بەوە کردووە کە ئەو بەرپرسەی پەکەکە ناوی لە لیستی سووری داواکراوانی ئینتەرپۆلدا بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/12/2020، هێزەکانی “دژەتیرۆر”ی تورکیا لە شاری “روحای” باکووری کوردستان تۆمەتبارێکیان لەپەیوەندی لەگەڵ هاوکاری کردنی پەکەکەدا دەستگیر کردووە کە لە رۆژئاوای کوردستانەوە دربازی باکووری نیشتمان ببوو.

دواتر ئاشکرایان کرد کە ئەو تۆمەتبارە ناوی “م.ش.ک” ـەو بەرپرسێکی پارتی کرێکارانی کوردستانە و ناوی لە لیستی سووری داواکراوانی دەوڵەتی تورکیاو پۆلیسی نێودەوڵەتیی ئینتەرپۆلدا بووە.

بەپێی زانیاریەکان “م.ش.ک” کاری گواستنەوەی چەک و چۆڵ و چەکدارەکانی پەکەکە بووە لەنێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستاندا.

پوستێن ھەمان بەش