پەکەکە دوو “TNT” لە نزیک کۆمپانیایەکی نەوت لە دهۆک تەقاندۆتەوە

پەکەکە دوو"TNT" لە نزیک کۆمپانیایەکی نەوت لە دهۆک تەقاندۆتەوە

پەکەکە تا ئێستا لە رۆژانی 3 و 8 و 11ی مانگی رابردوودا “TNT” لە ناوچەکانی دەرکار، سۆران و چەمانکێ تەقاندۆتەوە.

کردەوە تێکدەرانەو تیرۆرئاساکانی پارتی کرێکارانی کوردستان رۆژبەڕۆژ زیاتر ئاشکرا دەبن و لە مانگی رابردوودا ئەو حیزبە لە 3 ناوچەی جودای باشووری کوردستاندا “TNT”ی لەسەر رێگا سەرەکیەکاندا تەقاندۆتەوە کە یەکێکیان لە نزیک کۆمپانیایەکی نەوتدا بووە.

سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” لە باشووری کوردستان ئاشکرایان کرد لە مانگی رابردوودا، پەکەکە 3 جار “TNT” لە باشوور و بەتایبەت لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی ئەو حیزبەدان تەقاندۆتەوە.

سەرچاوەکانی دارکا مازی ئاشکرایان کردووە کە پەکەکە ئەو “TNT”یانەی لە رۆژانی 3 و 8 و 11ی مانگی رابردوودا لە ناوچەکانی دەرکار، سۆران و چەمانکێ بەمشێوەیە تەقاندۆتەوە:

لە رێکەوتی 3/11/2020، پەکەکە بۆمبێکی چێندراوی لەسەر رێگای پاسەوانەکانی سنووری عێراقی کە کورد بوون، داناوەتەوە. بۆمبەکانی پەکەکە لەسەر رێگای “پەسارێ بۆسەلێ” سەر بە دەرکارێ دانرابوونەوە کە بەر لەوەی بتەقێنەوە لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە پووچەڵ کرانەوە.

لە رێکەوتی 8/11/2020دا هاووڵاتییەکی شاری سۆران بەناوی “مەحیەدین هەرکی” کە بەمەبەستی کۆکردنەوەی داری وشک بۆ سووتەمەنی زستان رۆیشتبووە چیای “بۆڵێ” لە سنووری سیدەکان، مینێکی چێندراوی پەکەکەی پێیدا تەقیبۆوەو بە سەختی بریندار ببوو.

لە رێکەوتی 11/11/2020دا کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی، پەکەکە دوو “TNT” لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان گوندەکانی “بێبادی و کانیکا” لە ناوچەی چەمانکێ تەقاندەوە. ئەو تەقینەوانە تەنها 630 مەتر لە کۆمپانیایەکی نەوت دوور بوون.

سەرچاوەکانی دارکا مازی ئاشکرایان کردووە ئەگەرچی لەوکاتەدا هیچ جووڵەیەکی ئوتۆمبێل لەو ناوچەیە نەبووە، بەڵام پەکەکە ئەو تەقینەوەیەی ئەنجام داوەو مەبەستیشی دروستکردنی رەوشێکی نائارام لە ناوچەکەدا بووە کە کۆمپانیای بیانی لەو شوێنانەدا سەرقاڵی دەرهێنانی نەوتن. ئەمەش بەو مانایە دێت کە پەکەکە لەسەر بە ئامانج کردنی بواری ئابووری باشووری کوردستان بەردەوامەو بەتایبەت پاش ئەوەی کە بۆڕی نەوتی کوردستانیان لە کردەوەیەکی تێکدەرانەی تیرۆرئاسادا تەقاندەوە.

پوستێن ھەمان بەش