لە مانگی رابردوودا 62 چەتەی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان کوژراون

لە مانگی رابردوودا 62 چەتەی تورکیا لە رۆژئاوای کوژراون

روانگەی سووری: “53 چەتەی میلیشیا بەکرێگیراوەکانی تورکیا، لە ئەنجامی هێرشی گرووپی نەناسراوو شەڕڤانەکانی هەسەدەدا کوژراون”.

لە مانگی رابردوودا 62 چەتەی میلیشیا داگیرکەرەکانی پاشکۆی تورکیا لە ناوچەکانی چقڵی زەیتوون و کانی ئاشتی کوژراون و هاوکات 4 دانیشتووی ناوچەکەش شەهید بوون.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە 2/12/2020، ئاشکرای کرد لە مانگی رابردوودا (1 هەتا 30 مانگی 11)، 62 چەتەی میلیشیا داگیرکەرەکانی پاشکۆی تورکیا لە ناوچەکانی چقڵی زەیتوون و کانی ئاشتی کوژراون و هاوکات 4 دانیشتووی ناوچەکەش شەهید بوون.

هەروەها دەستنیشانیان کرد کە لەو مانگەدا دۆخی ئاسایشی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان زۆر خراپ بووەو 6 تەقینەوە روویانداوە.

بەپێی زانیاریەکانی روانگەی سووری، لە سەرجەم ئەو 62 چەتەیەی میلیشیا داگیرکەرەکانی بەکرێگیراوی تورکیا، 53 چەکداریان لە ئەنجامی هێرشی گرووپی نەناسراوو شەڕڤانەکانی هەسەدەدا کوژراون.

پوستێن ھەمان بەش