“پەکەکە شنگالی چۆڵ نەکردووە و دەیهەوێ بە گۆڕینی جلوبەرگ، فێڵ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکات”

"پەکەکە شنگالی چۆڵ نەکردووە و جلوبەرگی پۆلیسی فیدڕاڵی لەبەر چەكدارەکانی كردووە"

“پەكەكە تا ئێستا گەورەترین بارەگای پۆلیس لە سەنتەری شنگال رادەست بە هێزە فیدڕاڵییەکانی عێراق نەکردووەو دەیهەوێ فێڵ بکات”.

بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات، پەکەکە تاوەکوو ئێستا گەورەترین بارەگای پۆلیسی لە سەنتەری شنگال رادەستی هێزە فیدڕاڵییەکانی عێراق نەکردووەتەوە و لە شنگال نەچوونەتە دەرەوە. جەختیشی دەكاتەوە كە پەکەکە دەیەوێ فێڵ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکات و چەکدارەکانیان جلوبەرگی ئەو هێزە عێراقییانەیان لەبەر كردووە کە چوونەتە شارەکە.

قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسەکانی باشووری کوردستانی راگەیاندووە: “پەکەکە نیازی نییە لە شنگال بچێتە دەرەوە، بەڵکوو تەنیا دەیانەوێ فێڵ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن. گوتیشی: ”پەكەكە تاوەکوو ئێستا گەورەترین بارەگای پۆلیس لە سەنتەری شنگال رادەست بە هێزە فیدڕاڵییەکانی عێراق نەکردووە، ئەو چەکدارانەی کە خەڵکی شنگالن لەو بارەگایە و لە ماڵەکاندا بەخۆیان و چەکەکانیان ماون و گرووپەکانی دیکەی پەکەکەش چوونەتە ناو ئەو تونێڵانەی لە شاخی شنگال لێیان داوە“.

ئاماژەشی بەوەكرد، پرۆسەی جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێكکەوتنەکە پێویستی بە چاودێریی هەردوو نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە، چونکە بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لە چەکدارەکانی پەکەکە جلوبەرگی هێزە عێراقییەکانیان لەبەر کردووە و دەیانەوێ فێڵ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن. گوتیشی: ”بەپێی ڕیككەوتن دەبێ پەكەكە پێنج کیلۆمەتر لە شنگال بچنە دەرەوە نەک لە سەنتەری قەزاکە، چونکە دوورییان پێنج کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزاکە مەترسییە لەسەر خەڵکی شنگال و نابێتە هۆی گەڕانەوەی ئاوارەکان“.

پوستێن ھەمان بەش