نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

هاتنەسەرکاری حکوومەی نوێ لە واشینتن و لێدوانەکانی وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا هۆکارێکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.

بەهۆی گەشبینییەکان بە ئیدارەی نوێی ئەمەریکا و گەرەنتی بوونی دابینکردنی پاکێجی هاندانی دارایی، نرخی نەوت بە خێرایی بەرزبوووەوە، هەروەها خواست بۆ سووتەمەنی زیادیکردووە و نەوتی نێو عەمبارەکانیش کەمبووەتەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.63% بۆ 56.25 دۆلار بەرزبووەوە، و نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی 0.59% بۆ 53.29 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

هاوکات لێدوانەکانی جانێت یێلن بەربژێر بۆ پۆستی وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا پشتیوانی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کرد، كە رایگەیاند، بە شێوەیەکی گەورە مامەڵە لەگەڵ خەرجییەکان دەکەن، بۆ ئەوەی هاوکاری زیانلێکەوتووەکان بکەن.

سەرەڕای ئەوەش، تاوەکو ئێستا بازاڕ لەبارەی بڕی خواست لە ئایندەی نزیک ناڕوونە، بە تایبەت دوای ئەوەی، ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، پێشىینییەکانی بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بە بڕی 580 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دابەزاند، و هۆکارەکەشی بۆ رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و داخرانی سنوورەکان گەڕاندەوە.

پوستێن ھەمان بەش