دۆخی عێراق، بەریتانیای نیگەران کردووە

دۆخی عێراق، بەریتانیای نیگەران کردووە

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا: “ئەوانەی دەیانەوێ ناسەقامگیری بۆ عێراق بێنن، سەركەوتوو نابن”.

ئەمڕۆ سێشەممە 23/2/2021، حكوومەتی بەریتانیا نیگەرانی لەبارەی دۆخی ئێستای ئاسایشی عێراق و هێرشە مووشەكییەكانی ئەم دواییە بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا دەربڕی و دووپاتی لەسەر بەردەوامیان لە پشتیوانیكردنی عێراق كردەوە.

جەیمس كڵیڤرلی وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا رایگەیاند وڵاتەكەی نیگەرانە لەو هێرشە مووشەكییانەی هێزەكانی هاوپەیمانان و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكەنە ئامانج.

كڵیڤرلی دووپاتی كردەوە كە نیگەرانن لەبارەی بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە لە عێراق، گوتیشی ئەوانەی دەیانەوێ ناسەقامگیری بۆ عێراق بێنن، سەركەوتوو نابن، ئەوانیش وەكو دەوڵەتی بەریتانیا سوورن لەسەر بەردەوامبوون لە هاوكاریكردنی عێراق.

جێی باسە دوێنێ شەو بۆ جارێكی تر ناوچەی سەوزی بەغدا و نزیك باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق بە سێ مووشەك كرایە ئامانج.

پوستێن ھەمان بەش