نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

  نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 23/2/2021 بۆ 65 دۆلار و 30 بەرزبووەتەوە

نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامەو و ئەمڕۆ دۆلارێکی دیکەی چووە سەر و نرخی هەر بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، 65 دۆلاری تێپەڕاند.

بەهۆی زیاتر بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی تێکساس، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بەهۆی ئەو سەرما و بەستەڵەکەی رووی لە تێکساس کردووە، بەشێک لە دامەزراوە نەوتییەکان داخراون، بەرپرسانیش دەڵێن، لانی کەم پێویستیان بە دوو هەفتەیە تاوەکو بەرهەمی نەوتیان جارێکی دیکە بۆ سەرو دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە زیاد بکەن.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 23/2/2021 بۆ 65 دۆلار و 30 بەرزبووەتەوە؛ هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بە 62 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پوستێن ھەمان بەش